ئه‌یلوول 07, 2018 10:45 Asia/Tehran
  • جەلالی: ئەمریکا بە کردەوە و ئاکاری دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، جێی متمانە نەبوونی خۆی سەلماند

سەرۆکی گرووپی پێوەندیی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا وتی: ئەمریکا بە کردەوە و ئاکاری دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان،جێی متمانە نەبوونی خۆی سەلماند.

"کازم جەلالی" سەرۆکی گرووپی پێوەندیی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری "زەکفرید براک" (Zakfriad Brak) سەرۆک پەرلەمانی بەلژیک ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە دەسکەوتی گەورەی یەکێتیی ئەورووپا زانی و جەختی کرد: ئەورووپا دەبێ پاش چوونەدەری نائاوەزمەندانەی ئەمریکا لەو پەیمانە، بۆ پاراستنی پێگە و ئابڕوویی خۆی، بە هەنگاوی بە کردەوە و کاریگەر ئەو پەیمانە هەر زیندوو و چالاک ڕابگرێ.

نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە هەندێ هۆکار کە زەبر لە پێوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا دەدەن وتیشی: کەسانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی و سەعوودی هاوڕێ لەگەڵ کردەوە بە دوور لە ئاوەز و لۆژیکەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەوڵ دەدەن بە هەر لەونێک بووە پێوەندییەکانی نیوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و  ئەورووپا بخەوشێنن.

"براک"ـیش بە ئاماژە بە هەنگاوی یەکلایەنەی ترەمپ لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا هیچ کردەوە و کاردانەوەیەکی بەدوور لە ئاوەزی ئەنجام نەدا و بە تەواوەتی بە پێی ئاوەز و لۆژیک و لە سەر بنەمای یاسا و پرەنسیپەکان جوڵایەوە.

سەرۆک پەرلەمانی بەلژیک بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە سیاسەتەکانی ئەورووۆپا سەربەخۆ لە ئەمریکایە، راشکاوانە رایگەیاند: ئێران، بەلژیک و یەکێتیی ئەورووپا لە بواری ئابوورییەوە پێویستیان بە یەکتری هەیە و دەبێ پێکەوە کار بکەن و ئەو پرۆسەیە هەر بەردەوام بێ.

سەرۆک و ئەندامانی گرووپی پێوەندیی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسی و بەرپرسانی پەرلەمانی ئەورووپا سەردانی بروکسێلیان کردووە.

سەرپەیڤ