قاسمی : هیچ سەنەد و بەڵگەیەک سەبارەت بە ئێرانی بوونی گیراوانی ئیدیعاکراوی بەحرەین، لە ئارادا نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر ئیدیعای وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین سەبارەت گیرانی چواردە هاوڵاتی ئێرانی بە ویزەی ساختە، وتی : تائێستا هیچ سەنەد و بەڵگەیەک لەمبارەوە ڕادەستی کاربەدەستانی ئێرانی نەکراوە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس ئیدیعای وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین سەبارەت بەگیرانی چواردە شارومەندی ئێرانی کە بەوتەی ئەم وەزارەتخانەیە بە ویزەی ئاسیایی و ساختە و بە ناوی غەیرە حەقیقی گەیشتوونەتە بەحرەینی لەبەر نەبوونی زانیاری زۆرتر، ڕەت کردەوە و پشتڕاستی نە کردەوە .
قاسمی وتیشی : تەنیا لەبەر ئەوەی کە وتراوە ئەم کەسانە شوناسیان ئێرانییە و یان بە گوزەرنامەی ساختە هاتوونەتە بەحرەین، ناسەلمێندرێت و هەتا وەرگرتنی زانیاری تۆکمەوتەواو لەم بارەوە ، ناسەلمێندرێ و هەتا وەرگرتنی زانیاری تۆکمەوتەواو لەم بوارە ناکرێت زورتر ڕاو بۆچوون ڕابگەیەندرێت .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی ئێران و بەحرەین چەند ساڵە کە هیچ چەشنە پێوەندییەکیان نییە وتیشی : هیچ ویزەیەک لەلایەن دەوڵەتی مەنامەوە بۆ شارومەندانی ئێرانی دەرناکرێت و بەکردەوە هیچ چەشنە ئاڵ و وێرێکلەنێوان دوو وڵات ناکرێت و ئەگەری سەفەری شارومەندانی ئێرانی بۆ ئەم وڵاتە لە ئارادانییە .
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بە گێڕانەوە لە بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی لێکۆڵینەوە و دۆسیەی سزای ئەم وڵاتە ئیدیعای کردووە کە چواردە شارومەندی ئێرانی بە ویزەی ئاسیایی و ساختە و بەناوی غەیرە حەقیقی گەیشتوونەتە بەحرەین و لەم وڵاتە گیراون.
ئەم وەزارەتخانەیە ئیدیعای کرد ئەم کەسانە هاوڵاتی ئێرانین.