ساڵحی: ڕەوتی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران لەئەگەری ھەڵوەشانەوەی بەرجام خێراتر دەبێتەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێڕان وتی: ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێڕان لەگەڵ پێنج کۆ یەک توشی شکست بێت ، شوێنهاتەکانی دژوارتر دەبێت وئێران بە هێزتر لە هەمیشە ڕەوتی بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی خێرا دەکاتەوە.
" عەلی ئەکبەری ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئاسۆشێتید پرێس وتی: بڕیاری " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی" بەرجام" ئەو وڵاتەی کرد بە دۆڕاوی پرسەکە. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وێڕای هیواداری دەربڕین بە درێژەی بەرجام ، وشداری دا: لەئەگەری هەرجۆرە پەلاماری شێمانەیی لەدژی زانایانی ناڤۆکی ئێران، دەرنجامەکەی نالەبار دەبێت. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد : سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆڕاندویەتی، چونکە تەنیا ئەو لۆژیک وئاوەزی زۆر بێژی پێ وشوێن دەگرێت و وا بیر دەکاتەوە دەتوانێ بۆ ماوەیەک درێژە بدات بەم کارەی، بەلام ئەمریکا بە چوونەدەری لە بەرجام هیچ قازانجێک ناکات. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی ڕابردوویش باسی وەگەڕ خرانی هۆلێکی زۆر پێشکەوتەی دروست کرانی سانتریفیوژی مودێڕن و پێشکەوتەی کرد بە فەرمانی ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی . حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهۆلعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران چوارەمی ژوئەنی ٢٠١٨ بەرپرسانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانی ئەرکمەند کرد خیرا ئامادەیی پێویست بۆ گەیشتن بە ١٩٠ هەزارسوو لە چوارچیوەی بەرجام دابین بکەن. " دۆناڵد ترامپ " لە حاڵێکدا هەشتەمی مای ٢٠١٨، چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی دژە تارانی ڕاگەیاند کە ئینگلیس ، فەرانسە، ڕوسیا، چین، ئاڵمانیا ویەکیەتی ئوروپا وەکوو لایەنەکانی بەرجام وتیان لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە پشتیوانی دەکەن.