غەریب ئابادی: بەردەوامیی ڕێککەوتنی ناقۆکی گرێدراوی دەستەبەریی سوودوەرگرتنی پراکتیکی ئێرانە لە بەرژەوەندیەکانی هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە
باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڤیەن بەئاماژە بەوەی کە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی وادەو بەڵێنی گشت لایەنەکان، بنەمای بنەڕەتیی درێژەپێدان بە ڕێککەوتنی ناقۆکیە، پێ داگریشی کرد کە ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنەکە دەبێ سوود وەرگرتنی ئێران لەبەرژەوەندیی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە هەنگاونانی پراکتیکی دەستەبەر بکەن.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، کازم غەریب ئابادی لە دانیشتنی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەئاماژە بەڕاپۆری ئەم دواییەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس کە بۆ دوانزەهەمین جار پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردەوە، وتی: ئێران ، هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئاژانس بەشێوەیەکی کاراو نیازپاکانە بەردەوام کردووە، بەڵام بەرژەوەندییەکانی ئێران بەگوێرەی ئەوەی وا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا هاتووە، بەتەواوەتی مسۆگەر نەبووە.
باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن، چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لەڕێککەوتنی ناڤۆکی و سەپاندنی دووبارەی یەکلایەنیی ئابلۆقەکان بەدژ ئێرانی ، بە پێشێلکەری بنەڕەتیی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش زانی و بە پشت گوێخستن و بێ ڕێزی بە ڕوانگەکانی کۆمەڵگای جیهانی لەقەڵەم دا.
غەریب ئابادی بەئاماژە بەوەی کە بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەکا، خۆببوێرن لەو کردانەی جێ بەجێ کرانی بەڵێنیەکانیان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لاواز دەکا، وتی: حکومەتی ئەمریکا بە پێشێلکردنی پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و ئەنجامدانی کردەی یەکلایەنەو نایاسایی، نەک هەر پلەوپێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی خەوشاندووە، بەڵکوو ئابڕوی خۆشی بردووە.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڤیەن، پێی داگرت: کۆمەڵگای جیهانی نابێ ڕێگە بەئەمریکا بدات کردەی نایاسایی و یەکلایەنەی خۆی بەردەوام بکاو پێش بگرێ بە خووگرتنی بە پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان.