تشرینی یه‌که‌م 01, 2018 09:14 Asia/Tehran
  • وڵامی قاسمی بە بانگەشە پڕوپوچەکانی وەزیرانی دەرەوەی بەحرێن و ئیمارات

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وڵامی بانگەشە پڕوپوچەکانی وەزیرانی دەرەوەی بەحرێن و ئیمارات لە جڤینی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکانی دایەوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، بارام قاسمی لە وڵامی بانگەشە دووپاتکراوەکانی وەزیرانی داەرەوەی بەحرێن و ئیمارات لە جڤینی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک دژی ئێران ، ئەم لێدوانانەی بێ بایەخ و پڕوپوچ و زادەی زەینی تووشی وەهمبووی ئەوان زانی و جەختی کردەوە ، دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە هەرگیز سیاسەتی ئێران نەبووە و  نیە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە سیاسەتی دراوسێیەتی هاوڕێ لە گەڵ رێزی دوولایەنە و باش دراوسێیەتی لە سەرووی سیاسەتی دەرەکی خۆی داناوە .

بارامی قاسمی وتیشی ، یەکدەنگیی وەزیرانی دەرەوەی بەحرێن و ئیمارات و هەروەها سعودی لە گەڵ سیاسەت و هەڵوێستە دژە ئێرانی و شەڕخوازانەکانی رژێمی زایۆنی تەنیا دەبێتە هۆی شەرعیەت دان بە تاوانکاری و ناکۆکی نانەوەی ئەم رژێمە و شەرعیەت سڕینەوە لە خۆ .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی ، ئەم سیاسەتە هەڵەیەی ئەم وڵاتانە رێگای گەیشتن بە متمانەی دوو لایەنەی ێنوان وڵاتانی موسوڵمانی ناوچەکە دوور و درێژ و دژوارتر دەکات .

قاسمی بە کاربەدەستانی ئیمارات و بەحرێنی راسپارد ، دەست لە شوێن کەوتنی کوێرانە لەسیاسەتە دیکتەکراوەکان و بە پێچەوانەی بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام هەڵگرن و لە جیاتی لێدانی هەر رۆژەی تۆمەتی بێ بنەما لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بیر لە دەسپێشخەریی و بیرۆکەکانی تاران بکەنەوە بۆ دابین بوونی ئاسایش و سەقام و هاریکاریی ناوچەیی و کەمکردنەوەی بارگرژی و خراپ لێک گەیین لە ناوچەکەدا .

سەرپەیڤ