تشرینی یه‌که‌م 01, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران : سەرکەوتنی بەرجام پەیوەستە بە دڕێژەی فروشتنی نەوت ودروست کردنی ڕێگای ئاڵوگۆڕی بانکی

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان ، جێ بەجێ کرانی سەرکەوتووانەی بەرجامی هاوپێوەندزانی بە درێژەی فروشرانی نەوت ودروست کردنی ڕێگای ئاڵوگوری بانکی بۆ کارە دراڤی وماڵیەکانی نێوان ئێران ووڵاتانی جۆربەجۆر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا مورتەزا سەرمەدی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی گروپی دوستایەتی پەرلەمانی پورتەگاڵ وئێران لە تاران وتی: نوێنەرانی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئوروپایی دەتوانن وێڕای نەیارەتی دەربڕین لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئەمریکا، لە پاڕاستنی بەرجام وچەند لایەنەخوازی هەوڵ بدەن. جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وئەندامانی گروپی دوستایەتی پەرلەمانی پورتوگاڵ و ئێران هەروەها لە مەڕ پەرەی پێوەندی پەرلەمانی نێوان دوو وڵات، مەسەلەکانی ناوچەیی ودوایین گوڕانکاریەکانی هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتووێژیان کرد. ئەمریکا بە چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ،جاڕێکی تر بایکۆتەکانی خۆی لە دژی ئێران داسەپاندو هەڕەشەی کرد هەر وڵاتێک کە بە کڕێنی نەوت لە ئێران درێژە بدات ، بایکۆت دەکات. ئەم کردەوەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ نەیارەتی یەکیەتی ئوروپا وواژۆکەرانی تری بەرجام ڕووبەڕوو بووەوە. فدریکا موگرینی بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا بە تازەیی ڕایگەیاند : شێواز وڕێکاری تایبەت بۆ درێژەی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێڕان ئامادە دەبێت.

سەرپەیڤ