زەریف: گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی گەلی ئێران، شکستی هێناوە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە بایکوتی زاڵمانەی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران وتی: ئێران بە جاران بە خۆڕاگری خەڵک و بە تەگبیرەوە، ئەمریکییەکانی شکست داوە و ئەم جارەش بە وریایی و بە هاورێیی و هاودڵی، ئەمریکا شکست دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەی کردە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و وتی : بەرجام بووەتە هۆی تەریک کەوتنی ئەمریکا، سەلمێندرانی ڕاستەقینەبوونی ئێران و ڕیسوایی کاربەدەستانی ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیست لە جیهان .
زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی سەرۆکی ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە پوستی سەرۆکایەتییەکەی بەسەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان،
نەیتوانی ئەم ئەنجومەنە بکاتە ئامرازێک بۆ گوشارخستنەسەر ئێران و وتیشی : کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بووەتە کوبوونەوەیەک بۆ دادگایی کردنی سیاسەتەکانی یەک لایەنەخوازانەی ئەمریکا.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بیست و شەشەمی سپتەمبەر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پرسی قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی بەسەرنج نەدان بە داکوکیی جیهان لە بەرجام و چالاکی ناڤۆکی ئاشتیانەی ئێران وتی : ئەمریکا بە سەپاندنی بایکۆتی قورس بەنیازی گۆڕینی هەڵس و کەوتی ئێران و پێشگیری کردن لە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکییە.
بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، زۆربەی ئەندامانی هەمیشەیی و ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لە بەرجام و پاراستنی داکۆکییان کرد و لە کردەوەی دەوڵەتی واشینگتۆن و کشانەوەی لەڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕەخنەیان گرت .