زەریف: ئەمریکا بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای خەڵک لە دڵڕەقی سعودی ، ئێران بایکۆت دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لەبایکۆتی دوو شارومەندی ئێرانی پێداگری کرد : ئەمریکا بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕایگشتی لە ڕق لەدڵی سعوودییەکان لە ئەستەمووڵ و یەمەن، ئێران بایکۆت دەکات .
وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا بە ئیدیعای سەپاندنی بایکۆتی نوێ بە دژی تاقمی تالیبانی ئەفغانستان ، هەشت کەس لەوان دوو شارومەندی ئێرانی خستووەتە لیستی بایکۆتەکانی .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نێو تویتەرەکەی دا نوسی : وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لە بیری کردووە کە واشینگتۆنیش ئێستا سەقاڵی وتووێژ لەگەڵ تاقمی تالیبانە و لایەنگرانی ئەم وڵاتەش ماوەیە داکۆکی لە تالیبان دەکەن .
عەرەبستانی سعودی ئەم دواییە دوای دانپێدانان لەسەر کوشتنی جەمال قاشوقچی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری سعودی لە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ ، بەتوندی کەوتوەتە بن گوشار .
"جەمال خاشقچی" رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری رژیمی ئالی سەعوود دووی ئۆکتۆبر، پاش چوون بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا بێ سەروشوێن بوو. بەپێی ڕاپۆر وهەواڵەکان، ناوبراو بە فەرمانی محەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان لەلایەن ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەو وڵاتە، کوژراوە.