تشرینی دووه‌م 05, 2018 18:50 Asia/Tehran
  • لاگری ڕووسیا لە بەرجام هاوکات لە گەڵ خولی نوێ بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران

کاربەدەستانی ڕووسیا بە دەسپێکی خولی نوێی بایکوتە دژە ئێرانیەکانی ئەمریکا لاگریان کرد لە بەرنامەی کۆهەنگاو ( بەرجام ) .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا  ، سێرگێیی لاورۆف   وەزیری دەرەوەی ڕووسیا  ڕۆژی یەکشەمە بە پێداگری لە سەر  لاگری موسکۆ  یەکێتیی ئوروپا و چین لە بەرجام وتی  چوونەدەری  ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤکی لە گەڵ ئێران هەڵەیەکی گەورە یە لە لایەن ئەمریکاوە . وەزارەتی  دەرەوەی ڕووسیا ش لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند نەیارە  لە گەڵ هەرجۆرە بایکوتی یەک لایەنە دژی ئێران بە ئامانجی پێشێلکرانی  بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان .ماریا زاخاڕۆڤا  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ڕوسیا   جارێکی دیکە کردەوەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە پێشلکەری یاسا نێونەتەوەییەکان زانی و وتی بەرجام تەنیا ڕێککەوتن لە نێوان چەن وڵات نیە بەڵکوو بەڵگەیەکە کە دەبێ جێ بە جێ بکرێت و شۆناسی جیهانی هەیە .  زاخارووڤا وتیشی پاراستنی بەرجام دەبێتە هۆی سەقامی جیهانی . ئیلکساندر نوواک وەزیری وزەی ڕووسیاش وتی  کە مسکۆ  سەرەڕای دەسپێکی بایکوتەکان بە دوای ڕێگاچارەیەکە بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێران و درێژە ئەدات بە هاوکاریەکانی لە گەڵ تاران .  دمیتری پێسکۆف وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها وتی کە ڕووسیا بەرگری دەکات لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی خۆی لە ئێران  بۆ وێنە لە هەمبەر بایکوتە نوێیەکانی ئەمریکا .

سەرپەیڤ