بەعیدی نژاد: لەقاودانی پەیامنێری گاردیەن زۆر بوێرانە بوو
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن لەقاودانی پەیامنێری گاردیەن سەبارەت بە دابین کرانی ماڵیی کەناڵی ئێران نەشناڵ لەلایەن وەلیعهدی سعودی و ڕاوێژکاری پێشووی پاشایەتی عەرەبستانی بە هەوڵێکی بوێرانە ، وەسف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەمید بەعیدی نژاد، ڕۆژی هەینی لەنێو تویتەکەی دا نووسی : سەعید کەمالی دێهقان، پەیامنێری گاردیەن، لە هەوڵێکی بوێرانەدا پێداگری کرد : جەمال قاشوقچی ڕۆژنامەنووسی نەیاری ڕژێمی سعودی بەرلە مردنی زانیاری هاوپێوەند بە دامەزرانی کەناڵی فارسی ئێران ئینترنەشنال لەلایەن کاربەدەستانی باڵای سعودی لەلایەن ئەوەوە، ئاشکرا کردووە .
باڵوێزی ئێران لە لەندەن وتیشی : کاربەدەستانی هاوپێوەندیش لە بوونی مەترسی بۆ دێهقان کەمالی ئاگادارن و باڵوێزخانەی ئێران لە بەریتانیا لەگەڵ ئەوان لە پێوەندی دایە .
دێهقان وتوویەتی : قاشوقچی لەبەر پێوەندییەک کەلەگەڵ ناوبراو بوویەتی لە ڕۆژی بیست وشەشەمی سپتەمبەر گیراوە و کوژراوە.
جەماڵ خا شوقچی دووی ئۆکتۆبەربۆ ئەنجام دانی کاروباری ئیداری لەمەڕ تۆمار کردنی زەواجەکەی خۆی لە تورکیا چووە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمۆڵ وئیتر لەوێ نەچووە دەرێ. نیشانەکان باس لە جەنایەتێکی سەرسام دەکەن لە ناوکۆنسولخانەی عەرەبستان دا.