لەقاودرانی پیلانی میلیارد دۆلاریی سەعوودییەکان دژ بە ئێران
نیۆیۆرک تایمز لەقاوی دا، بەرپرسانی هەواڵگریی نزیک لە پاشمیری عەرەبستان لە هەوڵی داڕشتنی پیلانێکی ملیارد دۆلاریدابوون بۆ شێواندنی ڕەوشی ئێران و تیرۆری بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە بەگێڕانەوە لە سێ بەرپرسی ئاگادار نووسی: ژەنەراڵ "ئەحمەد عەسیری" وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی سەعوودی لە شەڕی یەمەن کە مانگی ڕابردوو پاش ریسوایی کوژرانی جەمال خاشقچی دەرکرا، لە مارسی٢٠١٧ لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی "جۆرج نادر" تاجری لوبنانی-ئەمریکی نزیک لە کۆشکی سپی و "جۆئێل زامل" ئەندام لە ڕێکخراوی شۆڤاریی ئیسرائیل، وردەزانیاریی پیلانی دووملیارد دۆلاریی لاوازکردنی ئابووریی ئێران و هەروەها تیرۆری بەرپرسانی ئێرانی لەگەڵ لایەنە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانی هێناوەتە ئاراوە.
بەقسەی سەرچاوەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، جۆئێل نادر بە بەرپرسانی سەعوودیای وتووە کە بۆ بردنەپێشی ئەو پیلانە، یارمەتی لە کۆمپانیایەکی جێگیر لە لەندەن وەرگرتووە کە فەرمانبەرانی ئاسایشی خانەنشین کراوی بەریتانی هیدایەتی دەکەن.
نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرەکەیدا هەروەها باسی ئەوەی کردووە کە؛ ژەنەراڵ عەسیری لەو دانیشتنەدا بەئاماژە بەهەستیاریی پیلانی باسکراو، جێ بەجێ کرانی گرێدراوی پشت ڕاست کرانەوەی حکومەتی ترامپ کردووە.
لەقاودرانی ڕەهەندو لایەنەکانی تاوانکاریی رژیمی سەعودیا لە کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ئەو رژیمەو گوشاری بیروڕای گشتی سەرچاوەگرتوو لەو بابەتە، سەرنجی میدیا جیهانییەکانی بەرەولای تاوانەکانی دیکەو پیلانگێڕییەکانی ڕیازیش ڕاکێشاوە.