تشرینی دووه‌م 12, 2018 20:55 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ سێزدەهەمین جار پشت ڕاست کرایەوە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە جیهانییەکان لە ڤیەن، بەڕاگەیاندنی هەواڵی بڵاوکرانەوەی ڕاپۆری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ڕاستیی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: ئەو ڕاپۆرە بۆ سێزدەهەمین جار، پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "کازم غەریب ئابادی" ئەمڕۆ دووشەممە وتی: لە ڕاپۆری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا هاتووە ، لە ڕۆژی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی(ژانڤییەی٢٠١٦) ، ئاژانس درێژەی بەردەوام بووە لە چاودێری و تاقیکردنەوەی ڕاستیی جێ بەجێ کرانی بەڵێنیە ناڤۆکییەکان لەلایەن ئێران بەگوێرەی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئاژانس هیچ کێشەیەکی نەبووە لە پرۆسەی پشکنین و دەسڕاگەیشتن بە ناوەند و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان.

غەریب ئابادی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەپێچەوانەی ڕەفتاری ئەمریکا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران ڕەفتارێکی بەرپرسانەی لەهەمبەر ئەو ڕێککەوتنەدا هەبووە، وتی: بێتوو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی خوازیاری درێژەدان بەو ڕێککەوتنە بن، پێویستە سودوەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەگرتنەبەری هەوڵی پراکتیکی خێراو شیاو، دەستەبەر بکەن.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن، چوونەدەری یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنی سزاکانی ئەو وڵاتە بەسەر ئێرانی لەدژ بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان زانی و وەک پشت گوێ خستن و بێ ڕێزی کردن بە ڕوانگەکانی کۆمەڵگای جیهانی لێکدایەوە.

سەرپەیڤ