ئێراقچی : ئابلۆقە سەپێندراوەکانی ئەمریکا دژبە ئێران، بەپێچەوانەی سەروەریی و پلەو پێگەی ئوروپایە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سزاکانی ئەمریکا بەرلەوەی ئابووریی ئێران بکەنە ئامانج دژبەرن لەگەڵ سەروەریی و ئاسایش و پلەو پێگەی ئوروپا.
سەید عەبباس عێراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە پرێس کۆنفرانی بەرپرسانی میدیایی گرینگی ئیسپانیا لە مەدرید بەئاماژە بەوەی کە بایکۆت و گەمارۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، پرسێکی نایاسایی و بەپێچەوانەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە، هیوای خواست: ئوروپا بتوانێ ڕەوشی ئێستا بەڕێوەبەرایەتی بکات.
عێراقچی هەروەها بەئاماژە بەچوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: سەرباری ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تائێستا سێزدە جار پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردۆتەوە، بەڵام چوونەدەری بێ هۆ و بێ مەنتقی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بووە هۆ هەتا لەداهاتوودا هیچ وڵاتێک متمانە نەکا بە دانوستان و دیپلۆماسی و میکانیزمەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە دووهەم خولی وتووێژە سیاسی-ڕاوێژکارییەکانی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیسپانیا سەردانی مەدریدی کردووە، هەروەها بەئاماژە بە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات وتی: پاش ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پەیوەندیی نێوان تاران و مەدرید چووەتەنێو قۆناخێکی نوێ و پتر لە سێ هەزار کۆمپانیای ئیسپانیایی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران هەنگاوهەڵبگرن.
دووهەم خولی وتووێژە سیاسی-ڕاوێژکارییەکانی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران وئیسپانیا رۆژی هەینی لە مەدرید بەڕێوە دەچێ.