تشرینی دووه‌م 22, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان ئێران و ئیتالیا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا پێیان داگرت لەسەر ئیرادە ڕامیاریی دوو وڵات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەبواری جیاجیای ڕامیاریی، ئابووری، کەلتووری و نێودەوڵەتی.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزرەتی دەرەوەی ئێران، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ "ئێنتزۆ مۆئاڤێرۆ میلانێزی" وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە "ڕۆم"ی پایتەختی ئەو وڵاتە، لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) و میکانیزمی تایبەتی ئوروپا بۆ پاراستنی پاش چوونەدەری یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا ، وتووێژی کرد.

زەریف بە ڕەخنەگرتن لە ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی بەزاند و لایەنەکانی دیکەشی بە پێشێلکردنی، هانداوەو ئەو وڵاتانەی بیانەوێ پێبەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بن، هەڕەشەی بایکۆتیان لێ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئیتالیاش ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەمایەی بەهێزکرانی ئاشتەوایی وئاسایشی جیهانی زانی و پێی داگرت لەسەر هەوڵی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی، لەتەنیشت وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئوروپا.

پەرەی هاوکارییە ئابووری و فەرهەنگییەکان بەتایبەت لەبواری گەشتیاری، هاوکارییە زانستییەکان، پرسە ناوچەییەکان بەتایبەت هەلومەرجی ئێستای سوریاو ڕەوشی کارەساتباری یەمەن وهەروەها گۆڕانکارییەکان لە لیبیا، لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئیتالیاو ئێران ڕاگەیێندراوە. وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لە سەردانی بۆ ڕۆم چاویشی بکەوێ بە "رۆبرتۆ فیکۆ"ی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە. زەریف هەروەها لەگەڵ ئێرانیانی دانیشتووی ئیتالیا دیداری دەبێ و پاشان لە دانیشتنێکی ئابووری بەشدار دەبێ. وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممەش لەجڤینی نێودەوڵەتیی وتووێژەکانی هاوپێوەند بە دەریای ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناڤین وتاردەدا کە نوێنەرانی پەنجاو شەش وڵاتی جیهان تێیدا بەشدار دەبن.

سەرپەیڤ