تشرینی دووه‌م 25, 2018 16:14 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : ئێران  لە گەڵ هەموو مۆسۆڵمانەکان دەستی دۆستایەتی ئەدات

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : ئێران دەستی دۆستایەتی و برایەتی بەرەو هەموو موسوڵمانەکان درێژ ئەکاتەوە .

حەسەنی ڕوحانی   سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە بەرلە وتەکانی  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە دیداری بەرپرسانی نیزام  میوانانی بەشدار بوو لە سی و دووهەمین کۆنفڕانسی یەکگرتووی  ئیسلامی  باڵوێزانی وڵاتانی یئسلامی  و کۆڕێک لە چینە جۆراوجؤۆەکانی خەڵک وتیشی : دوژمنان ئەیانەوێ ئێران  وەکوو ساڵانی بەرلە ئینقلابی ئیسلامی ڕەفتار بکات  و لە مەزڵوومانی ناوچە  لاگری  نەکات  بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەیڕەوی کردن  لە پێغەمبەری ئیسلام  لە تەکفیر و بایکوتی   زلهێزان ناترسێ . ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە   ئێران  دراوسێیەکانی بە برای خۆی و ئاسایشی  ناوچە  بە ئاسایشی خۆی دەزانێ هەوڵی   زلهێزانی بۆ ئاڵۆز کردنی ناوچە  بە هۆی  بەکرێگیراوانی تەکفیری و هەروەها گۆشار هێنان بۆ سەر نەتەوەی  گەورەی   ئێران لە ڕێگای   بایکوتەکانەوە  بە ناکام  هێشتەوە  و وتیشی  :  ڕەگەزپەرەستانی فریوکار لە ناوچە   ڕۆژانە  خەڵکی فەلەستین دەکوژن   و خەڵکی فەلەستینیش  بوردمان  دەکەن .   سەرۆک کوماری  ئیسلامی ئێران  هەروەها  وێڕای  ئاماژە بە هاوکاری تونڕوانی مەسێحی  و  جوولەکە  و موسوڵمان  وتی  :   ئەمڕۆکە  هێندێک  بە دروشمی  تەکفیر ، کۆمەڵگا و ناوچەیان  ئاڵۆز کردووە  و بە ناوی  ئیسلام  و قورئان ، گیان و ئاسایش  و نامووس و شۆێنەواری  ژیاریان  لەناو بردووە . سەرۆکی  هێزی کارگێڕی  ئێران جەختی کرد :  خواستی کۆماری    ئیسلامی   ئێران  یەکگرتوویی   ، ڕەحمەت  و حیکمەتە  و   دەس ڕاگەیشتن بەو بایخگەلە  تەنیا  لە ژێر  چەتری پێغەمبەری  ئیسلام  بۆ  هەمووان  مومکین دەبێت .

سەرپەیڤ