تشرینی دووه‌م 26, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • پێداگریی رۆحانی لەسەر ڕاگەیشتنی خێرا بە ڕەوشی بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی کرماشان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ پارێزگاری کرماشان(رۆژاوای ئێران) پێی داگرت لەسەر ڕاگەیشتنی خێرا بە ڕەوشی بەرکەوتووانی بوومەلەرزە.

بوولەرزەیەک لەپلەی٦.٤ریشتەریی سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشانی هەژاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "هوشەنگ بازوەند" پارێزگاری کرماشان، فەرمانی دا: لێبڕاوانە گیروگرفتی خەڵکی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان و پرسی نیشتەجێکرانی کاتیی ئەوان لێک بدرێتەوەو چارەسەر بکرێ.

رۆحانی هەروەها وێڕای سوپاس وێژی لە پشوودرێژیی و سەبری خەڵکی لێقەوماو وتی: بەرپرسان چارەسەریی گرفتەکان بەخێرا پێوشوێن دەگرن.

هوشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشانیش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا، دوائاماری بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشانی ٧٢٩ کەس ڕاگەیاند کە١٨کەسیان گوێزراونەوە بۆ نەخۆشخانەو ئەوانی دیکەش چارەسەر کراون.

بازوەند وتی: ئەو بوومەلەرزە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

١٢ی نۆڤمبەری٢٠١٧یش بوومەلەرزەیەکی ٧.٣ریشتەریی ناوچە جیاجیاکانی رۆژاوای ئێران و هەروەها ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی عێراقی هەژاند.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە، ٦٢٠کەس گیانیان لەدەست داو نزیک بە١٢هەزار کەسیش بەرکەوتن و بریندار بوون.

سەرپەیڤ