گردبوونەوەی ژمارێک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران لەبەردەم باڵوێزخانەی فەڕانسە
ژمارێک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە فەڕانسە، لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە گردبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو گردبوونەوە، ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە فەڕانسەو هەڵس وکەوتی حکومەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ خەڵکی ناڕازی ڕاگەیێندراوە.
خوێندکارانی ئێرانی بە هەڵگرتنی پارچە نوسراوەو لافیتە، نارەزایەتی خۆیان بە ڕەفتاری توندوتیژانەی حکومەتی فەڕانسە لەگەڵ خۆپێشاندەران پێشان دا.
شەپۆلی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بە کردەوەو چاکسازیی ئابووریی جێی سەرنجی حکومەتی "ئێمانۆئێل مەکرۆن" لەژێر ناوی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی "هێلەک زەردەکان" ، لە نزیک سێ حەوتە لەمەوبەرەوە فەڕانسەی داگرتووە.
ئەو نارەزایەتی دەربڕینانە بۆ نەیارەتی لەگەڵ بەرنامەی حکومەتی فەرانسە بۆ سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر سوتەمەنیدا ڕێکخراوە.
خەڵکی فەڕانسە چەندین جار وێڕای بەرپاکردنی خۆپێشاندان، لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتە تێکهەڵچوون بەجۆرێک کە تائێستا بەسەدان کەس بریندار بوون.