پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندی بازرگانی ئێران و چین
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : پێوەندیی ئێران و چین لەئاستێکی بەرز دایە و وتووێژی سیاسی دوو وڵات لە ئاستی جۆربەجۆر نیشاندەری قووڵایی ئەم پێوەندییەیە.
عەلی لاریجانی ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنی چن زوو، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نەتەوەیی چین لە تاران، هاوکارییەکانی ئێران، چین، پاکستان، تورکیا، ڕووسیا و ئەفغانستانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە گرینگ زانی و وتیشی : ئەم هاوکارییانە لە بارودوخێک دایە کە ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دەستی داوەتە گواستنەوەی ژومارێکی زۆر لە داعشییەکان بۆ ئەفغانستان .
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەشی کردە دەوری گرینگی چین لە ڕەوشی ئاڵۆزی ئێستای ناوچە و نێودەوڵەتی و وتیشی: ئەگەر وڵاتانی دیکەی ئەندامی بەرجام بۆکاردانەوە بەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتننە ناڤۆکییە هەوڵێک نەدەن، بەرجام قازانجێکی بۆ ئێران نابێت و لەم ڕووەوە دەوری چین، ڕووسیا و وڵاتانی ئەورووپی بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە گرینگە.
چین زوو جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانی چینیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامانجی وڵاتەکەی دامەزرانی پێوەندی درێژماوە لەگەڵ ئێرانە وتی : ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ، گەورەترین شەریکی بازرگانی چین بووە.
جێگری سەرۆکی مەجلیسی نیشتمانیی چین هەروەها باسی هۆگربوونی چین بۆ سەرمایەدانان لە بواری جۆربەجۆر لە ئێرانی کرد .
جێگری سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانیی چین بۆ بەشداریکردن لە دووهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئاسیایی بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕۆژی پێنج شەممە گەیشتە تاران .
ئەم کۆنفرانسە ئەمڕۆ هەینی لە تاران دەست بە کار دەکات.