زەریف : مانەوەی ئێران لە بەرجامدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندیی تاران و ئاکاری یەکیەتی ئوروپا
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئەگەر بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئێران لە بەرجامدا دابین بێت و یەکیەتی ئوروپا بەڵێنەکانی بەجێ بێنێ ، کۆماری ئیسلامیی ێئران پێبەندی ئەم رێککەتنە دەمێنێ .
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە لە دانیشتنی نێودەوڵەتی دەوحەدا بە ئاماژە بەوەی کە هیچ هۆیەک بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکادا نیە وتیشی : ئێران هەرگیز لە گەڵ وڵاتێکدا کە دوازدە مەرج بۆ تاران دیاری دەکات ، دانوستان ناکات .
زەریف بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا نابنە هۆی گۆڕانی سیاسەتەکانی ئێران گوتی : ئێران درێژە ئەدات بە فرۆشتنی نەوت و تەعامول لە گەڵ کۆمەڵگەی جیهانیی و کەسانێک کە هاریکاریی لە گەڵ تارانیان بەردا ، زیان دەبینن .
وەزیری دەرەویە ئێران بە ئیشارە بەوەی کە ئەمریکا بۆخۆی دەست وەرئەداتە کاروباری رۆژاوای ئاسیا ، کەچی ئێران تاوانابر دەکات بەم کارە ، گوتی : ئێران موستەشاری سەربازیی بۆ هەر جێگایەک ناردووە لەسەر داخوازیی فەرمیی ئەو وڵاتە بووە و ئێران تەنیا کاتێک لە سوریا دەچێتە دەر کە حکومەتی ئەو وڵاتە بیهەوێ .
زەریف هەروەها بە ڕەتکردنەوە ناردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن جەختی کردەوە : ئێران چەکی نەخستووەتەە بەر دەستی یەمەنیەکان و گەلی یەمەن ئەو چەکانە دەکار دێنن کە لە سەردعمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆکی پێشوی یەمەن لە عەرەبستان وەریانگرتووە .
زەریف پێی داگرت : سعودی و ئیمارات بە چەکی هاوردە لە ئەمریکا و بەریتانیا ، یەمەنیان کردووە بە دۆزەخ و دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە راستەوخۆ لە پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن کوژراون .
وەزیری دەرەوەی ێران بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن هیوای خواست : رێککەوتنامەی سوید لە بارەی قەیرانی یەمەن ، کۆتایی بێنێ بە رەنج و ئازاری خەڵکی ئەم وڵاتە .