روحانی: بایکۆتەکانی زاڵمانەی ئەمریکا بەدژی ئێران ، هەوڵێکی سەتی سەت، تیرۆریستییە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هەوڵی ئەمریکا بە دژی ئێران، سەتی سەت تیرۆریستییە چونکە وڵاتانی دیکە لە جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 2231، بازرگانی ئازاد و جێبەجێ کردنی خواستی گەلان، کۆمپانییەکان و چالاکانی ئابووری، دەترسێنێ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، حەسەن ڕوحانی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە ئەنقەرە وتیشی: بڕیارنامەی 2231 داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکات کەلە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی داکۆکی بکەن و ڕەوشێکی شیاو بۆ گەشەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران خۆش بکەن .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆ چەند وڵاتێکی کەم لە جیهان هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە لەبەرچاونەگرتنی مافی ئێران، بنپێ دەکەن.
سەردەمی زلهێزی لە جیهان کۆتایی پێ هاتووە و گەلان بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی خۆی بڕیاردەدەن.
روحانی وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی بەبڕشتانە و ئاشکرای ئەردوغان و دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی : ئەم هەڵوێستە لێبڕاوانەیە لەبەرامبەر یەک لایەنە خوازی و بایکۆتی نایاسایی بە دژی ئێران بە مانای پێبەند بوونی دوو وڵات بەیاسا و ئەخلاقە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : دوو وڵات لەسەر ئەو باوەڕەن کە گرفتەکانی سوریا دەبێ بە دەست گەلی ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێت و سەروەری نیشتمانی سوریا بپارێزرێت.
هەروەها ڕێککەوتن کرا لەسەر ئەوەی کە کۆبوونەوەی دواتر سەبارەت بە سوریا لە ڕوسیا و بە ئامادەبوونی ئێران، تورکیا و سوریا بەڕێوەبچێت.
روحانی بە ئاماژەدان بە پرسەکانی یەمەن وتی : هەر دوو وڵات لەسەر ئەو باوەڕەن چارەسەرکرانی قەیرانی یەمەن لە ڕێگەی وتووێژی یەمەنی - یەمەنییە و ئێران و تورکیا بۆ دانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدەن.