سەرلەشکر سەفەوی : دەستەڵاتی ئێران هەتا نێو مەدیتەرانە گەیشتووە
یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی مەزنی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەتا مەدیتەرانە گەیشتووە.
سەردارسەرلەشکریەحیا رەحیم سەفەوی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ وڕەسمێک دا لە زانکۆی هونەریی تەورێز لە باکووری ڕۆژاوای ئێران بە ئاماژەدان بە گرفتەکانی جۆربەجۆری ناوخۆیی و نێونەتەوەیی دەوڵەتی ئەمریکا وتیشی : دەست لەکارکێشانەوەی پەیتاپەیتا نیشانەی ئاشکرای ڕووخانی ئەم وڵاتە زێدەخوازو تاوانکارەیە .
یاریدەدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی مەزنی گشتی هێزەکان وتی : ئەمریکا بەرەوڕووی گرفتی مەزنی ئابوورییە و هەربەم پێیە چین هەوڵ دەدات بە وەپشت سەر نانی ئەمریکا هەتا 2030 خۆی بکاتە دەسەڵاتی یەکەمی ئابووری.
ناوبراو ئاماژەی کردە هەڵە گەورەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەو وتی : پەلاماری ئەمریکا بۆسەر ئەفغانستان و ئێراق هەڵە بوو چون یازدە تریلیون دولار خەرج کراوە و سوپای ئەمریکا بیست هەزار کوژراو برینداری لە ئەفغانستان داوە .