خەتیبی نوێژی هەینیی تاران : خەڵکی ئێران نۆیەمی بەفرانبار وڵامێکی بەبڕ دەدەنەوە بە دوژمنان
خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتی : خەڵکی ئێران لە نۆیەمی بەفرانبار 1388 بە وشیارییەوە ، پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و تاقمە دژە شۆڕشەکانیان پووچەڵ کردەوە و وڵامێکی گوڕچکبڕیانیان دانەوە .
نۆیەمی بەفرانباری ساڵی 1388 وەبیرهێنەرەوەی ڕێپێوانی بە ملوێنی گەلی ئێران بۆ ڕاگەیاندنی ڕق و نەفرەت لە دوژمنان و وڵامی بەبڕشتانە بە ئاژاوەگێڕان بوو کە بە بیانووی ساختەکاری لە دەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، ڕێگەی لە لاڕێ لادانیان گرتەبەر.
ئایەتوڵڵا سەید ئەحمەد خاتەمی لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی تاران بە ئاماژەدان بە کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە سوریا وتیشی : کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە و کرانەوەی دیسانەوەی باڵوێزخانەکانی هەندێ وڵاتی ناوچەکە لە سوریا، شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە .
ئایەتوڵڵا خاتەمی سەفەری نهێنی دوناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێراقی وەک ئەوپەڕی بێ توانایی و لاوازیی ئەمریکا وەسف کرد و وتیشی : گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچە نیشان دەدات کە خۆڕاگری باشترین ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی زلهێزانە .
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن وتی : گەلی یەمەن لەو پەڕی ستەملێکراوی دان و ئازادی خوازانی جیهان نابێ لەبەرامبەر تاوانکاری دەستدرێژکاران بۆسەر یەمەن، بێ دەنگ بن .
ئایەتوڵڵا خاتەمی بە ئاماژەدان بە ڕەوشی فەرەنساش وتی : لیبرال دیمۆکراسی ڕۆژاوا لە سەرەولێژی دایە .
ئیمام جومعەی کاتیی تاران هەروەها وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع) و دەستپێکرانی ساڵی تازەی زایینی وتی : مەسیحییەکانی جیهان ڕق و نەفرەتی خۆیان بەرامبەر بە موستەکبران و زلهێزان ڕاگەیاندووە هەتا ئاشتی و دۆستایەتی لە جیهان مسۆگەر ببێت .