حەماسەی نۆی بەفرانبار ، رۆژی بەسیرەت و پەیمانی ئۆمەت لە گەڵ ویلایەت
ئەمڕۆ یەکشەممە نۆی بەفرانبار رێکەوتە لەگەڵ ساڵهاتی ئامادەبوونی عاشوورایی خەڵکی حەماسەساز و ویلایەت دۆستی ئێران لە رێپێوانی نۆی بەفرانباری 1388 ی هەتاوی کە خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژوی شۆڕش و لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە دێتە حیساب لە شانازیەکانی گەلی ئێرانی ئیسلامیدا .
نۆی بەفرانباری 1388ی هەتاوی ( سی دیسامبری 2009 ) بیرهێنەری رێپیوانی میلۆنیی گەلی ئێران لە راگەیاندنی دووری کردن لە نەریت شکێنانی کۆمەڵگا و وڵامێکی بەبڕشتانە بە فیتنەکاران بوو کە بە بیانووی ساختەکاری لە دەهەمین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی ئێران ، رێگای چەوتیان گرتبووەبەر .
حەماسەی نۆی دەی ، هێمای سەروەریی و سەربەستیی و بەرچاوڕوونیی گەلێکە کە تا دوایین هەناسە بۆ پاراستنی پڕەنسیپەکانی ئیسلام و ئارمانجەکانی شۆڕش راوەستاون و بە دەنگی بەرز رایانگەیاند ئەگەر دوژمن لە بەرامبەر دینی ئەواندا ڕاوەستێ لە بەرامبەر هەمو دونیای ئەواندا ڕادەوەستن .
رۆژی نۆی بەفرانبار لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی دا وەک رۆژی بەسیرەت بوو بە یەموڵڵا و مایەوە .
لەم رۆژە مێژوووییەدا گەلی هەمیشە ئامادەی ئێرانی ئیسلامیی حەماسەیەکی دیکەی ئافراند و دوژمنانی خوا و دینیەکەیان ناهومێد کرد .