پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی 2019
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامگەلی جیاجیادا بۆ سەرانی وڵاتانی جیهان ، دەسپێکی ساڵی نوێ زایینی 2019 پیرۆزبایی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کوماری ئێران لەو پەیامگەلەدا هیواداری دەربڕی ساڵی نوێ زایینی ساڵێکی هاوڕێ لە گەڵ ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموو مڕۆڤەکان بێت . حەسەنی ڕوحانی وتیشی بە هەوڵی هاوبەش شایەتی پەرەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ئاسایش و ئەهوەنی لە جیهان بین . سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بۆ سەرانی وڵاتانی جیهان ئاواتی ساڵێکی پڕ پیت و بەرەکت و پڕ لە تەندروستی بۆ دەوڵەت و خەڵکی ئەو وڵاتانە خواست . لە شەوی 31 دیسامبری هەموو ساڵێک ، دوایین ڕۆژی ساڵی زایینی ، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ، ڕێ و ڕەسمی جێژنی ساڵی نوێ زایینی بەڕێوە دەچێت . خەڵک لەو ڕۆژەدا بە بەشداری کردن لە کۆڕ و میوانیەکانی دەسپێکی ساڵ ،کە کاتژمێر بیست و چوارە جێژن دەگرن . سبەینێ سێشەمە یەکەمی ژانویەی 2019 دەسپێکی ساڵی نوێ زایینە .