زەریف : ئەمڕۆ ئیدی ڕوانگەی زلهێزیی لەجیهاندا کز بووەو باوی نەماوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕوانگەی زلهێزیی لە جیهانی ئەمڕۆدا باوی نەماوە چونکە ئامرازی گەیشتن بە دەسەڵات، ئیدی لەپاوان ناکرێ.
"محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی پێنج شەممە لە "مەشهەد" هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران، بەئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی سوریاو ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: پاش تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی دانیشتنی "ئاستانە" بۆ جێ بەجێ کرانی ئاگربەس لە سوریا لەلایەن ئێران، تورکیاو ڕووسیا، ئەو ڕێککەوتنە بووەتە هۆی کەمبوونی کێشەو ئاڵۆزیی لە سوریا.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە خۆڕاگری بۆ شکست هێنان بە دەسدرێژکار، پێویست و حاشاهەڵنەگرە، وتی: کاتێک رژیمی زایۆنی هێرش دەکاتەسەر لوبنان و غەززەو یان رژیمی سەددامی دیکتاتۆری لەناوبراوی عێراق هێرش دەکاتە سەر ئێران، ئەوە خۆڕاگریی خەڵک و جەماوەرە کە دەبێتە هۆی دەرپەڕاندنی دەسدرێژکار.
زەریف، خەڵکی بە بنەمای دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتی: گەورەترین شانازی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەیە کە هیچ وڵاتێک ناتوانێ ئیدیعا بکا پاڵپشت و یارمەتیدەری ئێرانە.
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتی: ئێران لە بواری سەربەخۆیی، ئاسایش، پێشکەوتنی پیشەسازی، ئابووری، ئیعتبار و شەرعییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەخۆبژیویی گەیشتووە بۆیە دوژمنان لەچل ساڵی ڕابردوودا نەیانتوانیوە زەبر لە ئێران بدەن.