سەرلەشکر فیروزئابادی: ئامادەبوونی ڕاوێژکاریی ئێران لە سوریا درێژەی دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i355897-سەرلەشکر_فیروزئابادی_ئامادەبوونی_ڕاوێژکاریی_ئێران_لە_سوریا_درێژەی_دەبێ
ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: تاکاتێک کە ترۆریستان لە سوریا ئامادەبن و ئەو وڵاتە داوای یارمەتی بکات لەتاران ، ئامادەبوونی ڕاوێژکاریی ئێران لە سوریا درێژەی دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2019 10:27 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر فیروزئابادی: ئامادەبوونی ڕاوێژکاریی ئێران لە سوریا درێژەی دەبێ

ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: تاکاتێک کە ترۆریستان لە سوریا ئامادەبن و ئەو وڵاتە داوای یارمەتی بکات لەتاران ، ئامادەبوونی ڕاوێژکاریی ئێران لە سوریا درێژەی دەبێ.

سەرلەشکر "سەید حەسەن فیروزئابادی" راوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: سوریا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تررۆیستانی تەکفیری داوای لە ئێران کردووە، ڕاوێژکارانی سەربازیی خۆی بۆ ئەو وڵاتە بنێرێ.

سەرلەشکر فیرزئابادی هەروەها لەبارەی پڕووپاگەندەی دوژمنان بۆ هێنانەدی کەشی ترساندن لە ئێران، وتی: ئەمریکییەکان هەر بەوجۆرەی لەگشت پیلانگێڕییە دژە ئێرانییەکانیان شکستیان هێناوە، بە سازدانی دانیشتنی دژە ئێرانی لە پۆڵنداش بێ ئاکام دەبن.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەوڵی دوژمنکارانەی وڵاتەکەی بۆ سەپاندنی سیاسەتی ترساندن لە ئێران، رۆژی هەینی ڕایگەیاند، واشنگتۆن لەهەوڵی بەڕێوەبردنی دانیشتنێک بەتەوەری ئێرانە لە رۆژانی١٣و١٤ی فێڤرییە لە "وەرشۆ"ی پۆڵندا.