یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو پاریس کەوتەڕێ
شوبات 04, 2019 18:09 Asia/Tehran
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی شەشەمین خولی وتووێژە سیاسییەکانی ئێران و فەڕانسە، ئەمڕۆ دووشەممە بەرەو پاریس کەوتەڕێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە چوارچێوەی ڕاوێژکاریی بەردەوامی تاران-پاریس، شەشەمین خولی وتووێژە سیاسییەکانی ئێران وفەڕانسە سبەی(سێ شەممە) لەنێوان سەید"عەبباس عێراقچی" یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران و "گۆردۆ مۆنتاین" سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە بەڕێوە دەچێ.
پێنجەمین خولی وتووێژی سیاسیی ئێران و فەڕانسە، بیستی ژۆئەنی٢٠١٨ لەتاران بەڕێوە چوو.
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران٢٨ی ژانڤییەی٢٠١٩ش بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکاریی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی سێ وڵاتی ئوروپایی ئۆتریش، سلۆڤاکی و بولغارستان سەردانی ئەو وڵاتانەی کرد.