شوبات 17, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • روحانی: ئێران خوازیاری  پێوەندی برایانە و قووڵ لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : لەحاڵێکدا کە هەندێ دراوسێی ئێران ڕێگەی هەڵەیان هەڵبژارددووە، ئێران خوازیاری پێوەندی برایانە و قووڵ لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە نێو کۆڕی خەڵکی  بەندەری لنگە لەباشووری ئێران  بە ئاماژەدان بە پەلاماری تاقمی تیروریستیی جەیشوزوڵم  بۆسەر سیستان و بەلوچستان  کە شەهید بوونی بیست و حەوت سنوورڤانی ئێرانی لێکەوتەوە،  وتیشی : گەلی  ئێران بێ گومان تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدانە  دەکاتەوە.

روحانی وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز مۆڵەت نادات بەکرێگیراوان تاوانکاریگەلێک کە  چەک و سەرچاوەی ماڵی ئەوان لەلایەن بیانییەکانەوە  دابین دەکرێت، پاسەوانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بکەن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران هەمووکات بۆ ناوچە هێمنی دابین کردووە و  هیچکات دەستپێکەری شەڕ و دەستدرێژی لە ناوچە نەبووە، پێداگری کرد :  موسوڵمانان دەبێ  یەکگرتوو بن و بە دامەزرندنی پێوەندی دۆستانە و برایانە ئاسایشی ناوچە دابین بکەن.

روحانی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کەسانێک کە لە ناوچە وادەزانن ئەمریکا و زایۆنیستەکان  ئاسایشیان بۆ دابین دەکەن  زۆر لەهەڵەدان ، وتیشی :  لە هەوڵ و  تێکۆشانی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری ، ناکۆکی نانەوە و دووبەرەکی نانەوە لەنێوان هۆز و ئایینزا و گەلانی ناوچەیە  کە دەبێ لەم بوارەدا وریا بین.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بەدوای  گوشارخستنەسەر ئێرانن وتی  : ئێرانی ئیسلامی  بە یەکێتی و یەکگرتوویی ، پیلانگێڕی دوژمنانی ناکام هێشتەوە.

سەرپەیڤ