ڕۆحانی: پێوەندییەکانی تاران - دیمەشق لە سەر بنەمای برایەتی و یەکێتیی دامەزراوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەک ڕابردوو لە تەنیشت جەماوەر و دەوڵەتی سووریا دەمێنێتەوە، وتی: پێوەندییەکانی تاران - دیمەشق لە سەر بنەمای برایەتی و یەکێتی دانراوە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی دووشەممە لە دیداری "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا لە تاران ، سەرکەوتنەکانی گەل، دەوڵەت و سوپای سووریا بەرامبەر بە تیرۆریستانی بە گرینگ و پڕبایەخ زانی و وتی: ئێران لە ڕێگای خەباتی دژه بە تیرۆر بەردەوام لە تەنیشت گەلی سووریا راوەستاوە و ئەوەی لە دەستی هاتووە یارمەتیی ئەم وڵاتەی داوە.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ئامادەی بەشدار لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی سووریادایە، وتیشی: تاران لە پرۆسەی پاوەجێی ، گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕەوتی بنیاتنانەوەی ناوخۆییش لە تەنیشت دیمەشق دەمێننەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەزامەندیی دەربڕین بەرامبەر بە باروودۆخی ئاسایشیی لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا وتی: لە کۆبوونەوەکانی ئەمدواییەی سوچی(ڕووسیا) سەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا جەختیان کرد لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و هەرچەشنە مانەوەی هێزی بیانی و ئەمریکایی بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریایان ئیدانە کرد.
"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریایش لەو دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەت و گەلی سووریا بەردەوام ڕێز دادەنێ لە داکۆکیی برایانەی ڕێبەری، دەوڵەت و گەلی ئێران لە ڕێگای خەباتی دژ بە تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش لە سووریا و ناوچەکەدان وتی: من داکۆکی دەکەم لە ستراتژیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی چەن لایەنە لەوان رەوتی ئاستانە و کۆبوونەوەی ئەمدواییەی سوچی لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاسایش و هێوری لە سووریادا.
بەشار ئەسەد بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و سووریا لە ڕێگای وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی تایبەتی خۆی، هاوکارییەکی نزیک و چڕ و پڕیان لە ناوچەکە و ڕێکخراوی نەتەوەکاندا هەیە، ڕایگەیاند: ڕەوتی سیاسی لە سووریا دەبێ بەرەو لایەک بڕوات کە جگە لە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی، تەنیا دەسەڵاتدار هەر ویست و خواستی گەلی سووریا بێ.