کرانەوەی هێڵی ئاسنی قەزوێن - ڕەشت بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران
ئادار 06, 2019 18:21 Asia/Tehran
ڕێگەی ئاسنی قەزوێن - ڕەشت ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە و کەڵکی لێ وەرگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم گەڵاڵەیە لەباری دامەزراندنی کریدۆرێکی ئاسنی نوێ بۆ هەناردەکردن و هاوردەی ئێران و هەروەها ترانزیتی کاڵا لە ناوچەکانی باکووری وڵات بۆ کەنداوی فارس و ئاوەکانی ئازادی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکەی دراوسێ، زۆر گرینگە.
حەسەن روحانی سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوڕێ لەگەڵ ژومارێک لە وەزیران و ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت سەردانی پارێزگەی گیلان لە باکووری ئێرانی کردووە.