ئێران و چین بە نیازی پەرەی هاوکاریی دوولایەنەن
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی چین لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە لەبواری جۆربەجور، پێداگرییان کرد .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شیائودونگ چن، جێگری وەزیری دەرەوەی چین لە تاران، وێڕای بەمێژوویی وگرینگ و دۆستانە و هەمەلایەنە وەسف کردنی پێوەندی دوو وڵات، پەرەپێدان و قووڵتر بوونی ئەم پێوەندیانەی بە پێویست زانی .
زەریف هەروەها بە ئاماژەدان بە فرەچەشنی و بەرفراوانی تواناییەکانی تاران و پیکەن وتی : ئێران بۆ پەرەی پێوەندی لەگەڵ چین خاوەن ورەیەکی بەرزە.
شیائودونگ چن، جێگری وەزیری دەرەوەی چینیش لەم چاوپێکەوتنەدا بە ڕادەست کردنی پەیامی نووسراوەی جیاجیای سەرۆکی چین بۆڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەفەری عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ چینی بە گرینگ و سەرکەوتوانە وەسف کرد .
شیائودونگ وتیشی : سەرۆکی چین لەسەر پاراستن و بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ ئێران پێداگری دەکات و فەرمانی پێویستی بۆ هەموو بەشەکانی دەوڵەتی لەچین دەرکردووە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران نۆزدەی فڤرییەی 2019 لەسەر بانگێشتنی لی ژان شو سەرۆکی پەرلەمانی چین لەسەرووی شاندێک سەردانی پیکەنی کرد.