سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەممە سەفەردەکا بۆ بەغدا
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان بە بانگهێشتی ڕەسمی سەرۆک کۆماروسەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی دوشەممە بۆ سەفەرێکی سێ ڕۆژە سەفەر دەچێ بۆ ئەم وڵاتە.
" پەرویز ئیسماعیلی جێگری پیوەندی وزانیاری گەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: "حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەممە سەفەر دەکات بۆ عێراق ووتووێژی دوو لایەنە لەگەڵ سەرۆک کۆمار وسەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ پێوەندی دوولایەنە وهاوکاری ناوچەیی دوووڵات دەبێت. ئیسماعیلی وتی" : سەرەڕای ئەمە ، شاندە پایەبەرزەکانی ئێران وعێراق یش لەماوەی کۆبوونەوە هاوبەشەکان وهەروەها بە جیا لەگەڵ هاوشانانی خۆی ، دوایین دۆخی ڕێککەوتنەکان وهاوکاری وهەروەها دەرفەتەکانی نوێی بۆ گەشە وقوڵ بوونی پێوەندی دوو وڵات لێک دەدەنەوە. جێگری پێوەندیەکان وزانیاری گەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: ئاکام وئەنجامی ئەم چاوپێکەوتنانە لە لایەن سەرۆکانی دوووڵات لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ میدیاکان لێک دەدرێتەوە. ئیسماعیلی ، کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ونوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ، بەشداری لە کۆبوونەوەی تیجاری بە ئامادەبوونی بەشەکانی دەوڵەتی وکەرتە تایبەتیەکانی ئێران وعێراق وهەروەها دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی تری پایەبەرزی عێراقی وهەروەها بڕیک لە بلیمەتان ، گروپە کانی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەموڵاتە لە بەرنامەکانی تری ڕۆحانی لە سەفەر بۆ عێراقە. جێگری پێوەندی وزانیاری گەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلانی ئێران وتیشی: ڕۆحانی هەروەها لەگەڵ ئایەتۆڵڵا سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق دیداردەکات وپاشان دەچێ بۆ زیارەتی شوێنە پیرۆزەکان .