کەمالوەندی: ئەگەری گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش بەرجام (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) هەیە لە پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێراندا
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئەگەری گەڕانەوە هەیە بۆ دۆخی پێش بەرجام لە پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێراندا بۆ وێنە لەبواری ئاوی قورس وپیتاندندا.
"بێهروز کەمالوەندی" ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە بێتوو پێویست بکا کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵک وەردەگرێ لە سەنتریفیوژەکانی بەرەی نوێ لە پیشەسازیی ناڤۆکی خۆیدا، وتی: نۆی ئاڤریلی٢٠١٩، پەردە لادەدرێ لەڕووی دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران.
کەمالوەندی وتیشی: پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران بەوپەڕی تواناوە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدەگرێ.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە ڕاپۆری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: دەبێ هەموو لایەنەکانی بەرجام پێبەندی بەڵێنیەکانیان بن.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بیست و دووی فێڤریەی٢٠١٩، بۆ چاردەهەمین جار پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردەوە.