ئادار 12, 2019 16:08 Asia/Tehran
  • رۆحانی : دە لەناوبردنی ترۆریستانی ناوچە، دەسەڵاتە رۆژاواییەکان هیچ دەورێکیان نەبوو

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەمووان ئاگاداری ئەوەن کە لە لەناوبرانی ترۆریستان لە ناوچەدا، دەسەڵاتە ڕۆژاواییەکان هیچ دەور و ڕۆڵێکیان نەبوو و تەنیا بە فڕۆکەو کۆپتەرەکانیان ئۆپراسیۆنی کارتۆنیان ئەنجام دا.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە نێو کەسایەتییە هەڵکەوتووەکان و بلیمەتانی عێراقی لە بەغدا، وێڕای هێنانەئارای ئامانجگەلی دەسەڵاتە زاڵێتی خوازەکان لە هێنان و ڕاکێشانی ترۆریستانی داعشی بۆ ناوچە، وتی: دروست کردنی بۆشایی و دووبەرەکی نانەوە لەنێوان وڵاتان و گەلانی ناوچەدا، هێنانەدی ناکۆکی قووڵ لەنێو هۆز و تایفە و مەزهەبەکان، پاسدانی ئامادەبوونی ناڕەوایان لە ناوچەدا، وێران کردنی عێراق و سوریاو ژمارێک وڵاتی ناوچە، ناساندنی خۆیان وەک ڕزگاریدەر و سەرەنجام ، پێشاندانی سیمایەکی تووڕە لە ئیسلام، لە وێنەی ئامانجەکانی دەسەڵاتگەلی زاڵێتی خوازبوو.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندیی لەوەی کە لەهەموو بارودۆخە دژوار و سەختەکانی ناوچە، دوو گەلی ئێران و عێراق هەردەم لەتەنیشت یەکتردابوون، وتی: لەڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی داعش، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەتەنیشت خەڵکی عێراقدا بوو.

رۆحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی مەزنی عێراق و سوریاو خەڵکی هۆشیاری ناوچە، هەموو پیلان و دهۆکانی دەسەڵاتە ئیستکباریەکانیان پووچەڵ کردەوە، وتی: موسڵمانانی ناوچە توانیان بە جیهان بڵێن کە ترۆریستان، موسڵمان نین و بەپێچەوانەی بانگەشەی دژ بەئیسلام، ئیسلام دینی دادگەری، ڕەحمەت و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ هەموو هۆز و ئایینەکانە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە گشت گەلانی موسڵمان و بەدەربەستی ناوچە، شەڕی دژ بەترۆریزم هەتا لەبەین بردنی فیتنە بەردەوام دەکەن، وتی: ناوچە پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتوویەکی مەزن بۆ هێنانەدی دەسەڵاتێکی بەهێزی ناوچەییە هەتا کاتێک زلهێزان بیر لەو ناوچەیە دەکەنەوە، یەکەمجار نەوت و تاڵانی ناوچە مێشکیان دانەگرێ.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران هەروەها پەیوەندیی دوو حکومەت وگەلی ئێران و عێراقی زۆر شاز و کەم وێنە لەئاستی ناوچەو جیهاندا زانی و وتی: ئەوەی کە بەملوێنان عێراقی و ئێرانی لەماوەی ساڵدا سەردانی وڵاتی یەکتری دەکەن، پێشاندەری هۆگریی مێژوویی وفەرهەنگیی نێوان دوو گەلی مەزنی ئێران و عێراقە.

سەرپەیڤ