ئادار 17, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی :  ئێران خوازیاری پەرەی پێوەندی بەربڵاو لەگەڵ هەموو دراوسێکانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی تاران هۆگرە لەگەڵ هەموو دراوسێکانی پێوەندی باشی هەبێت، وتی : ئەگەر لەگەڵ هەندێ لە درواسێکانیش گرفتێک لە ئارادایە، ئەم گرفتە لەلایەن ئەوانەوە دەست پێکراوە .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە نێو کۆڕی خەڵکی بووشەهر لەباشووری ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  ئامانجی تاران پەرە و پێشکەوتنی هەموو  ناوچەیە ، وتیشی: ئێران  لەگەڵ دراوسێکانی لەوان قەتەر، عومان، تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکمەنستان، ئەفغانستان و پاکستان پێوەندی باشی هەیە و ئەیەوێ لەگەڵ هەموو دراوسێکانیش پێوەندی هەبێت  .

روحانی هەروەها بە ئاماژەدان بەسەفەرەکەی بۆ ئێراق وتی : پێوەندی ئێران و ئێراق لە ناوچە و جیهان بێ وێنەیە  . سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : سەفەری سێ ڕۆژە بۆ ئێراق و ڕێککەوتنەکان لەەڵ ئەم وڵاتە، بە مانای ئەمەی کە پێوەندی تاران و بەغدا تەنیا پێوەندی دوو  دەوڵەت نییە بەڵکوو پێوەندی هەموو چین و توێژ و کەسایەتییەکانی سیاسی ، کۆمەڵایەتی و ئایینییە.

روحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕی دوژمنان بۆ زەبر دان لە ئێران وتی : سەرباری ئەوەی ئەمریکا، زایۆنیستەکان و هەندێ وڵاتی توندڕەوی ناوچە بە هەموو تواناوە  گوشار دەخەنەسەر  گەلی ئێران، بەڵام  هیچکات  ناتوانن گەلی مەزنی ئێران تەسلیم بکەن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها باسی کرانەوەی یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی وزەی وڵات  بەسەرمایەدانانی یازدە میلیار دولاری لە چوار فازی پارسی باشووری کرد و وتیشی :  کرانەوەی ئەم  گەڵاڵەگەلە  نیشان دەدات کە سەرباری گوشاری دوژمنان ، ئێران ڕێگەی خۆی درێژە پێ دەدات  .

سەرپەیڤ