ڕوحانی : بڕیاری تڕەمپ سەبارەت بە جولان ، پاوانخوازیە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەخشینی یەکلایەنەی ناوچەی داگیرکراوی جولان بە زایونیە داگیرکەرەکانی بە ھەنگاوێکی پاوانخوازانە ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا حەسەن ڕوحانی ڕۆژی سێشەمە لە دیداریدا لە گەڵ کۆڕێک لە وەزیران، بەڕێوەبەران و بەرپرسانی کارگێڕیی ئێران وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیاری دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی دەسەڵاتداریەتیی ڕژیمی داگیرکەڕی زایونی بە سەر بەرزاییەکانی جولان وتیشی : تڕەمپ بە شێوەی یەک لایەنە و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان ، سەرزەیونێکی بەخشیوەتە ڕژێمی داگیرکەری زایونی کە هی وڵاتێکی دیکەیە.ڕوحانی وتیشی کاتێ کە لە زۆرێک لە وڵاتان کۆڵۆنیالیستەکان دەستەڵاتدار بوونە، بڕێک لە زلھێزەکان کردەوەی کۆڵۆنیالیستییان ئەنجام ئەدا بەڵام لە سەدەی ئێستادا وەها کارگەلێک دەگمەنەو ڕێی تێ ناچێت . دوناڵد تڕەمپ 25 مارس لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە واشنگتون ، دەسدرێژی و زاڵ بوونی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جولانی بە فەرمی ناسی . ئەو کارەی تڕەمپ ڕووبەڕوو بووەوە لە گەڵ نەیارەتی کاربەدەستانی زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان . یەکێتیی ئوروپا و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کردەوەی سەروک کۆماری ئەمریکایان بە قەبووڵنەکراو ڕاگەیاندووە . بەرزاییەکانی جولانی داگیرکراو بەشێک لە پارێزگای قونیتەرەی سووریایە کە ڕژیمی زایونی ساڵی 1967 و لە شەڕی 6 ڕۆژەدا داگیری کرد و لە ساڵی 1982 وەک بەشێک لە سەرزەوینی خۆی ڕایگەیاند .