ڕوحانی : دەوڵەتی ئێران زیانوێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکاتەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : دەوڵەتی ئێران بە هەموو ئیمکانات و تواناوە ، هەموو ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوی لافاوەکەدا زیانیان وێکەوتووە قەرەبوو دەکاتەوە .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەمە لە دانیشتنی ئەنجومەنی دەوڵەت بە دەربڕینی پەژارەی خۆی لە ھەستانی لافاو لە بڕێک لە پارێزگاکانی ئێران وتی : هەنگاوگەلێک لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا هەڵگیراوەو کاریگەری باشیشیان ھەبووە بەڵام بەس نیە و دەبێ ھەوڵی زۆرتر بدرێت.
ڕوحانی ،خاوێن کردنەوەی ڕووبارەکان ،داڕشتنی گەڵاڵەی گشتداگر بۆ پاراستنی ئەو شارانەی وا لە بەر مەترسیی لافاودان ، کۆنترۆڵ کردنی ئاوەکان و بردنەوەیان بۆ گۆماوو ڕووبارە سەرە کیەکان ، چێکردنی بەنداو و پێداچوونەوە بە دیزاینی جادەو ئاسنە ڕێکانی لە ڕیزی ئەو ھەنگاوانە زانی کە هەڕەشەکان دەکەن بە دەرفەت .
دوابەدوای بارانبارینێکی دەگمەن لە ڕۆژانی ڕابردوو، چەندین پارێزگەی ئێران لەوانە گوڵستان، مازەندەران، فارس و لوڕستان تووشی لافاو ھاتن. بەپێی تازەترین هەواڵەکان لە ڕووداوی لافاوی ڕۆژی دووشەممە لە شیراز، نۆزدە کەس کوژران و سەد و پێنج کەسیش بریندار بوون .