جەختکردنی ڕۆحانی لە سەر هاتنە دی فەرمایشتەکانی ڕێبەری باڵای شۆرش لەبارەی ڕەونەقی وەبەرهێنان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گوتی: هەموو دەزگا دەوڵەتییەکانی ئێران کە ڕاستەوخۆ و یان ناڕاستەوخۆ لە پرسی وەبەرهێنان دا دەوریان هەیە،دەبێ لە ڕەوتی ڕەونقی وەبەرهێنانی نیشتمانی چالاکی و یارمەتی بدەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی،"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەگەلێکی جیا جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە، تەعاون و هەرەوەزی،کار و گوزەرانی باشی کۆمەڵایەتی،تەندروستی، دەرمان و فێرکاری پزیشکی، ڕێگا و شارچێکردن و فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران گوتیشی: بە سەرنج لە ناودێر کرانیی ساڵی ١٣٩٨ هەتاوی لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی وەکوو ساڵی" ڕەونەقی وەبەرهێنان"،دەبێ هەوڵی هەمووان بەتایبەت لە دەوڵەت لە سەر هاتنە دی ئەم دروشمە بەتەوەرەی وەبەرهێنانی زیاتر، بە چەند وچوونی باڵا بێت. ڕۆحانی هەروەها لەم کۆبوونەوەگەلە، ڕێنموونیی وچەند برگەی پێویستی بەمەبەستی باشتربوونەوەی پرۆسەی ڕاپەڕاندنی بەرنامەکانیی ئەمساڵی ئەم وەزارەتخانەیە ئاراستە کرد. ڕێبەری باڵای سۆرسی ئیسلامی لە پەیامێک بە بۆنەی دەستپیکرانی ساڵی ١٣٩٨ـی هەتاوی، ساڵی تازەی وەک ساڵی "ڕەونەقی وەبەرهێنان" ناودێر کرد.