ئادار 31, 2019 19:59 Asia/Tehran
  • زەریف: ئیرانییەکان هەرگیز ملکەچی گەف وگوشاری ئەمریکا نابن

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کردەوەکانی دژە ئێرانی ئەمریکا جەختیکرد: ئێرانییەکان هەرگیز ملکەچی گوشارەکانی ئەمریکا نابنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس؛ "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی  یەکشەممە لە لاپەڕەی توئیتەری دا بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی سیاسەتەکانی "داناڵد ترەمپ"ـی سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر ئێران نوشووستی هێناو نووسی: ترەمپ لەهەر پەڵپ و بیانوویەکی بێ بایخ کەڵک وەردەگرێت تا سیاسەتی تێکشکاویی خۆی بەرامبەر ئێران بە سەرکەوتوو نیشان بدات.

زەریف گوتیشی:  ترەمپیش وەک سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەمریکا فێر دەبێت کە ئێرانییەکان هەرگیز ملکەچی گوشار نابنەوە. سەرۆک کۆماری  ئەمریکا ٨ مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایانە بە بنپێکردنەوەی ئەرکەمانی ڤاشنگتۆن لە بەرجام ، لەم ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتییە چووە دەر و گەڕانەوەی بایکۆتەکانیی ناڤۆکی لە دژی ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەمریکا دوای کشانەوەی لە بەرجام هەوڵ ئەدات  جگە لە پێشگرتن لە فڕۆشتن و هەناردەی نەوتی ئێران،  پێش بگرێت بە سەرمایەنانەوە و پەرەی دەڤەرەکانی نەوت و گازی کۆماری ئیسلامی.

سەرپەیڤ