نیسان 07, 2019 16:34 Asia/Tehran
  • قاسمی: خستە ڕووی پرسی ناڕاست، کارتێکەری  بەسەر ورە و ئیرادەی گەلی ئێران نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی هەڵوێستی ناڕاستی تاقمی حەوت، لەسەر دەوری کاریگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەهێزبوونی سەقام، ئاسایش و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و هەروەها ئاشتیانە و بەرگرییانە بوونی بەرنامەی مووشەکی ئێران، پێداگری کرد .

بەهرام قاسمی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر  تۆمەتی ناڕاست و لێک گەیینی نادروست لە بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران لە هەندێ لە خاڵەکانی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی حەوت لە فەرەنسا وتی : ئێران  ئەم بەیاننامەیە بە ناڕاست و ناکاریگەر و بەتەواوی یەک لایەنە  لێک داوەتەوە و ئەوەی  بە دژبەیەک بوونی ئاشکرا  لەگەڵ ڕێککەوتننامەی بەرجام و بەڵێنەکانی سێ  وڵاتی ئەورووپی  دەزانێ.

قاسمی وێڕای پێداگری لەسەر پێبەند بونی ئێران بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی خۆی، وتیشی :  خستەڕووی پرسی ناڕاست و هەوڵی بێ ئەنجام و بێ خۆ بۆ سەپێندرانی هەڕەشەی  ساختە لە لایەن ئێرانەوە، کارتێکەری لەسەر ورە و ئیرادەی گەلی ئێران و درێژەی هەڵس و کەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێ و شوێن گرتنی بەرژەوەندی و قازانجەکانی نەتەوەیی خۆی لە ناوچە و جیهان ، نابێت.

وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران وتیشی: جێگەی داخ و پەژارەیە  کە  ئەندامانی تاقمی  حەوت  کەوتوەتە بن کارتێکەری هەس و کەوتی  نایاسایی و زۆربێژانەی ئەمریکا و بە دووپات کرانەوەی ئیدیعای  نادروست بە دژی ئێران، بەنیازی  ڕاکێشانی سەرنج و دابین کردنی خواستەکانی ئەمریکان.

قاسمی هەروەها  وێڕای ئیدانە کردنی  بن پێکرانی  بنەماکانی بەرجام لەلایەن  سێ وڵاتی ئەورووپی،  داوای   لەو سێ وڵاتە کرد  ئەم کارەیان شی بکەنەوە و پێداگری کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم پرسە بە کەڵک وەرگرتن لە سازوکارەکان لەبەرجام، پێ وشوێن بگرن.

سەرپەیڤ