سەردانی ڕۆحانی لە ناوچە لافاولیدراوەکانی ڕۆژئاوای ئێران
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادە بوون لە پارێزگەی لورستان لە ڕۆژئاوای ئێران وێڕای سەدان لە ناوچە لافاولیدراوەکان، لەسەر پێویستی گرتنی کردەوەی پێویست لەمەڕ گەڕانەوەی هەرچی زیاتری ڕەوتی ژیانی ئاسایی بۆ ئەم ناوچەیە پیداگری کرد.
"حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆ شەممە دەسبەجیی دوای بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بەڕێوە بەرایەتی قەیرانی پارێزگەی لورستان ، چوو بۆ ناوچە لافاولیدراوەکانی شارستانی پولدوخترولەم ناوچەیە کە بەهۆی سیڵاو توشی زیان بووە سەردانی کرد. خەڵکی پول دوختەریش وێڕای ڕێزوسپاس وپیشوازی لە یارمەتی هاووڵاتیان وخزمەت گەیاندنی شەوانە ڕۆژی دەوڵەت وهێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فریا گەیاندن ، نەهێشتنی ئاوتێوەستانی قوڕوچڵپاوی سەرچاوەگرتوو لە سیڵاو لە شەقام وماڵەکان ، لە وتووێژێکی دوستانە لەگەڵ ڕۆحانی ، گیرەوکێشە ودڵە ڕاوەکەکانی خۆیانیان هێنایە بەر باس وسەرۆک کۆماریش دەستوروفەرمانی پێویستی بۆ چارەسەر کردنی گیرەوکێشەکانیان دەرکرد. سەرۆک کۆماری ئێران پاش ئەمە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بەرێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگەی لورستان ، پاڕاستنی هەرێمی ڕووبارەکان ودروست کردنی ئاوبەندی بۆ پێشگیری وکەم کردنەوەی زیانی سیڵاو بە پێویست زانی وپیداگری کرد: خاچی سوور، ئورژانس، بەرپرسانی بەڕێوە بەرایەتی ، سپا ، ئەرتەش ، بەسیج وهێزی ئینتیزامی ئێران کارێکی گەورە وفیداکارانەیان ئەنجام دا. ڕۆحانی وتی: پێشگیری لە پەرەی نەخۆشیە درمیەکان لە ناوچە سیڵاولیدراوەکانی ئێران بووە هۆی سەرسووڕمانی رێکخراوی تەندورستی جیهانی . ڕۆحانی ئەمڕۆ هەروەها بە مەبەستی سەردان لە ڕەوتی فریا کەوتن بە سیڵاو لیدراوان لە پارێزگەکانی ئیلام وخوزستان ، بۆئەم ناوچانە سەفەری کرد. بارینە بێ وێنەکانی ئەم دواییە وهەستانی سیڵاو لە برێک لە ناوچەکانی باکوور، ڕۆژئاوا وباشووری ئێران زیانی ماڵی وگیانی بەرفراوانی لێکەوتەوە ، ڕێکخراوی پزیشکی یاسای ئێران ژماری گیان لەدەس داوانی ٧٦کەس ڕاگەیاندووە.