نیسان 24, 2019 16:21 Asia/Tehran
  • رۆحانی: پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران بەرەو ڕووی شکست دەبێتەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکییەکان لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو هەموو ڕۆژێ پیلانگێڕی نوێیان بە دژی گەلی ئێران خستە ڕوو کە هەمووکاتیش بەرەوڕووی شکست بووەتەوە .

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای پێداگری  لەسەر ئەمەی ئەمریکا هەتا ئەمڕۆ  لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، ناوچەیی، سیاسی و پڕۆپاگەندەیی لە هەوڵەکانی بە دژی ئێران  شکستی هێناوە، وتی  :  گەلی ئێران لە بەرامبەر  هەوڵی نایاسایی ئەمریکا، ڕادەوەستێ و  خۆڕاگری دەکات  . 

روحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران،  ئەمریکا لە هەوڵی نایاسایی و زاڵمانەی  پەشیمان دەکاتەوە ، وتیشی : بەو  دەستدرێژکارەی  کە  ئەیەوێ هەنگاو بەهەنگاو  گەلی ئێران بخاتە بن گوشار دەبێ  بڵێین کە ڕێگەی هەڵە و نادروستی  هەڵبژاردووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی هەوڵی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بەسیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران، مومکین نییە، وتیشی : ئێران بەشێوازی جۆربەجۆر نەوتی خۆی ئەفرۆشێت.

روحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە هاوڕێیی هەندێ وڵاتی ناوچە لەگەڵ ئەمریکا لە هەڵوەشاندنی معاف بوونی فرۆشتنی نەوتی ئێران وتیشی : عەرەبستان و ئیمارات بزانن کە  بوون و مانەوەیان لەسای  بڕیاری  بیرمەندانەی ئێرانە چونکە ئەکەر هەوڵی  کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبواتای ، سەدام  دیکتاتۆری ڕووخاوی ڕژێمی بەعسی ئێراق، ڕیاز و ئەبووزەبی ، داگیر دەکرد  . 

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەشی کردە پێوەندی باشی تاران لەگەڵ زۆربەی دراوسێکانی خۆی و وتی : هەندێ  وڵاتی دراوسێ کە  ئەمریکا لە هاتنەدی ئامانجەکانیان بە دژی ئێران هاوڕێیی دەکەن، ئەوە بزانن سەردەمی ترامپ کۆتایی پێ دێو کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر پاوەجێییە.

سەرپەیڤ