هەڵبژاردەی قورسایی هەڵگری ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانەتی ئاسیا
هەڵبژاردەی ئاسن هەڵگرتنی پیاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانەتی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا لە چین.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، لە کۆتایی چل و هەشتەمین خولی پێشبڕکێکانی قورسایی هەڵگرتنی پاڵەوانەتی گەورە ساڵانی ئاسیا و بژاردەی ئولەمپیکی 2020 ی توکیۆ کەلەسەر میوانداریەتی چین بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئێران بە بەدەست هێنانی حەوتسەد و پێنج ئیمتیاز بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە هەڵبژاردەی چین کە توانی حەوتسەد و شازدە ئیمتیاز بەدەست بێنێ، جێگەی دووهەمی ڕیزبەندی ئەم پێشبڕکێیانەی بە دەست هێنا.
هەڵبژاردەی ئێران لەم پێشبڕکێیانە توانی حەوت میداڵیای زێڕ، حەوت زێو و سێ بورونز بە دەست بێنێ.
لە بەشی ئافرەتانیش چین بە بەدەست هێنانی 785 ئیمتیاز، کۆریای باشووری بە 615 ئیمتیاز و کۆریای باشووری با 524 ئیمتیاز بە ڕیز پلەی یەکەم تاسێیەم یان بە دەست هێناوە و هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئێران لە یەکەم ئامادەبوونیان لە پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی بە بەدەست هێنانی سێسەد و نۆزدە ئیمتیاز پلەی نۆیەمیان بە دەست هێناوە.
پێشبڕکێکانی قورسایی هەڵگرتنی پاڵەوانەتی پیاوان و ئافرەتانی ئاسیا، ڕۆژانی بیست و سێ هەتا بیست و هەشتەمی ئاڤریل لە شاری نینگبوی چین بەڕێوەچوو.
لەڕێزبەندی ئیمتیازی ، هەڵبژاردەی پیاوانی چین بە حەوتسەدوشازدە ئیمتیاز پلەی یەکەم، ئێران بە حەوتسەد و پێنج ئیمتیاز پلەی دووهەم و کوریای باشوور بە 633 ئیمتیاز پلەی سێیەمیان بە دەست هێنا.