ڕۆحانی: پێشگری بە هەناردەی نەوتی ئێران بڕیاری هەڵەی ئەمریکاییەکانە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پێشگری بە هەناردە کرانی نەوتی ئێران بڕیارێکی نادرووست و هەڵەی ئەمریکاییەکانە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە ڕێ و ڕەسمی سیەمین فستیڤاڵی نیشتمانی ڕێزی گرت لە کرێکاران، گرووپەکانی کار و یەکە کارییە نمونەکان لە تاراندا وتیشی: ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگای وەبن گوشار نانی هەناردەی نەوت نەهێڵێ ئێران نەوتەکەی هەناردە بکات تا لەو ڕیگایەوە داهاتی ئەرزیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابەزێ.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دەیهەوێ پێویستیی ئێران بە هاوردە کردنی هەندێ شت و مەک زیاتر ببێت، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: کرێکاران لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لە باروودۆخی هەنووکەدان.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکاییەکان لە داهاتوودا دەبینن کە ئێران هەر درێژە دەدات بنە هەناردە کردنی نەوتەکەی، وتیشی: ژمارێک لە وڵاتان بەرامبەر بە گوشارەکانی ئەمریکا پاشەکشەیان کرد، بەڵام گەلی ئێران لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە تا ئێستا بەردەوام لە هەمبەر ئەمریکا ڕاوەستاوە و تەسلیم نەبووە.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: دەوڵەت و گەل دەبێ لە هەمبەر گوشارەکاندا پشتی یەکتری بگرن لەبەر ئەوەی کە توانای دەوڵەت و دەسەڵاتی بەسراوەتەوە بە داکۆکیی گەل و شان و باهۆی بەهێزی کرێکارانی بەشی بەرهەم هێنان و هەرچەندە ئاستی بەرهەم هێنانی ئێمە بەرزتر ببێتەوە، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی خەڵک زیاتر دەبێ و دەسەڵاتی ئابوورییش زیاتر پەرە دەستێنێ.