May 01, 2019 15:53 Asia/Tehran
  • ڕوحانی: ئەمریکییەکان ناتوانن پێش بە فڕۆشتنی نەوتی ئێران بگرن

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە هەوڵی ئەمریکا لە درێژنەکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوتی ئێران بە کڕیاران، پێداگری کرد : ئەمریکاییەکان ناتوانن پێش بە فرۆشتنی نەوتی ئێران بگرن و کۆماری ئیسلامیی ئێران نەوتەکەی دەفڕۆشێ.

حەسەن روحانی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ وڕەسمی  کەڵک وەرگرتنی هاوکات لە چەند گەڵاڵەی  ئاوەدانکاری ، ئاوی و هێزگەیی لە پارێزگەی  کرماشان  لە ڕۆژاوای ئێران، فەرموویان  : ئێران دوژمنایەتی لەگەڵ کەس نییە بەڵام لەبەرامبەر  هیچ پیلانگێڕییەکیش بێ دەنگ نابێت.

ڕوحانی وێڕای ڕاگەیاندنی فیداکاری و دەسەڵاتی  گەلی ئێران بەدەر لە بڕوای ئەمریکییەکان، وتی  :  ئێران وڵامی دوژمنکارییەکان و پیلانگێڕییەکان، بە خۆڕاگریی دەداتەوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  هەروەها وێڕای  پێداگری کردن  لەسەر ئەمەی پێوەندیی ئێران لەگەڵ دراوسێکان زۆر باشە وتیشی :  ئێرانییەکان  دوژمن پەشیمان دەکەنەوە و  ئەوان دەگەڕێننەوە بۆسەر خاڵی  ئاوەزمەندانە.

روحانی هەروەها  بە ئاماژەدان بە کەڵک وەرگرتنی هاوکات لەچەند گەڵاڵەی ئاوەدانکاری، ئاوی و هێزگەیی لە سێزدە پارێزگەی ئێران ، پێداگری کرد  : لە ڕۆژانێک دا کە هات و هاواری دوژمنانی زۆرتر بووە و قسەی بێ جێ وڕێ  و نادروست دەکەن، کردنەوەی  یەکێک لەم گەڵاڵەگەلە، زەبرێکی گەورە لە دوژمنانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کرماشان، چەند گەڵاڵەی ئاوەدانکاری، ئاوی و هێزگەیی  لە سێزدە پازێزگەی   ئێران، کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.

سەرپەیڤ