May 10, 2019 15:40 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی بەرجامی نوێ ، پەیامی بەبڕشتانەی ئێران بە ئەورووپییەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : یەکێتیی ئەورووپا لەجیاتی داواکاری لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێبەند بوونی یەکلایەنەی بە بەرجام، بەڵێنەکانی خۆی لەبەرامبەر ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، جێبەجێ بکات.

محەممەد جەواد زەریف  ، ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بەیاننامەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە دەرفەتی شەش ڕۆژەی ئێران بە ئەورووپییەکان لەمەڕ پێبەند بوونی بە بەرجام وتی :ئەمریکا ساڵێکە  بۆ ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی جیهان  زلهێزی دەکات و یەکێتیی ئەوروپاش تەنیا ، پەژارە دەردەبڕێت.

یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بەرامبەر دەرفەتی  نوێی ئێران ، لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕ اگەیاندنی بەسیاسی بوونی بەرجام، هەرچەشنە  ئولتیماتۆمێک لەبارەی بەرجامی ڕەت کردەوە.

ئەم بەیاننامەیە  جارێکی تر نیشانی دا ئەوروپییەکان هەروا لەبەرامبەر ئەمریکا بێ توانن و ئامادەنین بۆ مانەوەی بەرجام خەرج بکەن.

ئەورووپاییەکان لەماوەی یەک ساڵی ڕباردوودا بەهەڵوێست گرتنی سیاسی تەنیا  بەقسە لەبەرجام داکۆکییان کردووە بەڵام بەکردەوە کارێکیان بۆ ئە وەی ئێران لە بەرژەوەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قازانج بکات، ئەنجام نەداوە.

هاوکات لەگەڵ چوونەدەری ئەمریکا  لەبەرجام لە هەشتەمی مانگی مەی  ساڵی 2019، ئێران لەسەر داوای ئەوروپییەکان لەبەرجام کشایەوە و دەرفەتی بەوان دا هەتا خەرج و بەرجی کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام، قەرەبوو بکەنەوە.

بەتێپەڕینی ساڵێک لە کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام، ئەورووپییەکان بە کردەوە لەسەبری  ئێران کەڵکی ناڕەوایان وەرگرت و تەنیا لەبەرامبەر هەوڵی دژە بەرجامیی ئەمریکا و درێژەی بایکۆتەکانی، پەژارەیان دەربڕی.

لە وەها بارودۆخێک دا ئ ێران هەشتەمی مانگی مەی 2019،کۆتایی بەسەبری ستراتژیکی خۆِ دا و حێبەجێ کردنی نوێی بەرجامی خستە  دەستووری کاری خۆیەوە.

هاوکات لەگەڵ  کەم بوونی بەڵێنەکانی بەرجامیی ئێران، دەرفەتێکی نوێ بۆ ئەورووپییەکان دیاری کرا هەتا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.

ئەم دەرفەتە نوێیە بە  پەیامێکی ڕوون و بە بڕشتانە بۆ ئەورووپییەکان درا و حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەک بۆ سەرۆکانی پێنج وڵاتی  ئەورووپی و ڕووسیا و چین، ئەوانی لە کاردانەوەی بەبڕشتانەی ئێران بەرامبەر هەرچەشنە  هەڵس و کەوتێکی ئەورووپییەکان بەرامبەر کردەوەی نوێی بەرجامی ئێران، ئاگادارکردەوە.

عەباس  عەراقچی  جێگری سیاسی  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە  پێداگری کرد: وڵاتانی ئەندامی بەرجام ئەوە دەزانن ، بردنی دۆسیەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هێڵی سووری ئێرانە و ئەگەر ئەم هێڵە  سوورە ڕەچاو نەکرێت، بەرجام بە تەواوی لە ناودەچێت.

دابەزینی بەڵێنەکانی بەرجامیی ئێران ، وڵامێک بە هەڵس و کەوتی دژە بەرجامیی ئەمریکا و کەمتەرخەمی  ئەورووپییەکان.

خاڵی گرینگ لە هەڵوێستی نوێی ئێران ئەمەیە کە تاران لە چوارچێوەی خودی بەرجام دا، سیاسەتی نوێی گرتوتەبەر هەتا هاوسەنگی تێک درانی بەرجام ، قەرەبوو بکرێتەوە.

بەوتەی سەرۆکی  ئێران، بەڵێن لەبەرامبەر بەڵێن، و بنپێکردن لەبەرامبەر بنپێکردن، سیاسەتی نوێی ئێران لەبەرامبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، مانای دەبێت.

ئێران دوای کۆتایی دەرفەتی شەست ڕۆژە و ئەوەی ئەورووپییەکان  نەتوانن بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، دوو هەنگاوی  نوێ هەڵدەگرێ و قۆناخ بە قۆناخ بەرەو ڕێگایەک دەڕوات کە دواهاتەکەی تەنیا خودی ئەورووپییەکان دەگرێتەوە  . 

 هەوڵی ئێران لە ڕاگرتنی فروشتنی ئاوی قورس و یورانیومی پیتێندراو، نیشاندەری سیسەتی نوێی بەرجامیی ئێرانە و ئەم پەیامەی بۆ ئەورووپییەکان نارد کەکوماری ئیسلامیی ئێران ئیتر دان بە خۆداناگرێت و بەرپرسایەتی هەرچەشنە ڕەوشێکی نوێ بەرامبەر بە بەرجام، بەئەستۆی ئەورووپییەکانە.

 

 

سەرپەیڤ