May 11, 2019 07:22 Asia/Tehran
  • عێراقچی : ئێران بە رادەی پێویست لە بەرجامدا دانی بەخۆداگرتووە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ئاماژە بە وەستانی هەندێ هەنگاوی تاران لە رێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام)دا جەختی کردەوە : ئێران بە ڕادەی پێویست لە بەرجامدا دانی بەخۆداگرتووە بەڵام ئوروپا تا ئێستا لەم دەرفەتە کەڵکی وەرنەگرتووە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی ئیرنا ، سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە چاوپێکەوتنی ریچارد موور بەڕێوەبەری سیاسیی وەزاڕەتی دەرەوەی بەریتانیا و دانوستانکاری بەرجامی ئەم وڵاتە لە تاران  وتیشی : ئوروپا نابێ ئیرادەی ئێران بۆ کەمردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی بەڵێنەکانی خۆی بە کەم بگرێ .

عێراقچی هەروەها بە پێداگری لەسەر پێویستیی بەڵێنەکانی وڵاتانی باقی ماو لە بەرجام ( بەریتانیا ، فەڕەنسە ، ئاڵمان ، چین و روسیا ) ، هەنگاوی کردەیی لە لایەن ئوروپا بە تایبەت لە دوو بواری نەوت و بانکی لە شەست روژی داهاتوودا داوا کرد .

ریچارد موور بەڕێوەبەری سیاسیی وەزاڕەتی دەرەوەی ئینگلیسیش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە رێککەوتنی ناڤۆکی و هەوڵی لەندەن بۆ کاراکردنی میکانیزمی تایبەتی ئوروپا و ئێران ( ئینستێکس) وتی : بەریتانیا درێژە ئەدات بە هەوڵی خۆی بۆ دابینکردنی داواکاریەکانی ئێران .

ئێران لە رۆژی چوارشەممە 18 ی ئایاری 2019 وە هەندێ هەنگاوی خۆی لە بەرجامدا راگرت و 60 رۆژ دەرفەتی دا بە وڵاتانی باقی ماو لەم رێککەوتنەدا بۆ بەجێ گەیاندنی   بەڵێنەکانی خۆیان بە تایبەت لە بواری بانکیی و نەوتی دا .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش رۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بە کەمتەرخەمیی وڵاتە رۆژاواییەکان لە جێبەجێ کردنی بەرجامدا گوتی : ئێران روودەکاتە بەهێزکردنی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراو و ئاوی قورس و ئەگەر ئوروپیەکان نەیانتوانی لە ماوەی 60 رۆژدا بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا قەرەبوو بکەنەوە ، ئێران سازکردنی ریاکتۆری ئەتۆمییش دەسپێدەکاتەوە .

سەرپەیڤ