ئێران خوازیاری هێزمەندکردنی هاوکاری هەمە لایەنە بۆ پچڕاندنی دابینی دارایی تڕوڕیزم بوو
سەرۆکی ئیدارەی خەبات بە دژی تڕوڕیزم و توند ڕۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : تاران خوازیاری هێزمەند کردنی هاوکاریەکانی هەمە لایەنەی ناوچژەیی و نێونەتەوەیی بۆ بەرگرتن و پچڕاتدنی دابینی دارایی تڕوڕیزم بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نیشتمانی وڵاتانە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری فارس " حسین مەلەکی "لە کونفڕانسی نێونەتەوەیی و ناوچەیی بەرەنگار بوونەوەی تڕوڕیزم و دابینی دارایی لە دووشەمەی پێتەختی تاجیکستان وتی : بایکوتەکانی ئەمریکا لە ڕەوتی هاوکاریە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بۆ خەبات بە دژی قاچاغی مادەی سڕ کەر کاریگەری نەرێنی هەیە و لە ئاکامدا واشنگتون بەرپرسی ئاکامی کارەساتباری کارشکێنی لەو بارەوە دایە . سەرۆکی ئیدارەی خەبات بە دژی تڕوڕیزم و توند ڕویی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد : بەرەنگار بوونەوەی تڕوریزم لە دەرەجەی یەکەمیدا پێویستی بە سەرنج دان بە ڕیشەکانی سەرەکی بە تایبەت دەسدرێژی وڵاتانی دەرەوەیی داگیرکردنی زیاتر لە 70 ساڵەی فەلەستین و سەرەنج بە کەسانێکە کە نەفرەت و توند ڕویی پەرە پێی ئەدەن . حسین مەلەکی لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی خۆی وەبیری هێنایەوە : هەرجۆرە بەرەنگاربوونەوەی تڕوڕیزم و لەناو بردنی سەرچاوە ماڵیەکان دەبێ بۆهاوسەنگی تەواو لە گەڵ مافەکانی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بێ . دیپلوماتی باڵای ئێرانی هەرەها وێڕای ئاماژە بە تێچووەکانی دارایی و مەعنەوی ئێران لە خەبات بە دژی مادە سڕکەرەکان بۆ وێنە دانی 4 هەزار شەهید و 12 هەزار بریندار جەختی کرد لە دەیەکانی ڕابردوودا ئێران 11 هەزار تەن جوری مادەی سڕ کەری زەوت کردووە و بە پێ ڕاپوڕتەکان نووسینگەی بەرەنگار بوونەوەی مادە سڕ کەرەکان و تاوانی ڕێکخراوی نەتەوەکان 76 لە سەدی دوزینەوە و زەوتی تەریاک و 30 لەسەدی هێروئینی جیهان لە لایەن ئێرانەوە بە دی هاتووە .