نوێنەری جودوی ئێران لە کێبەرکێیەکانی خەڵاتی گەورەی چین بوو بە خاوەنی مێداڵیای زێڕ
May 25, 2019 18:57 Asia/Tehran
سەعید مەلایی نوێنەری جۆدۆی ئێران لە پێنجەمین قۆناغی کێبەرکێیەکانی خەڵاتی گەورەی چین مێداڵیای زێڕی دەس خست .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزوینی ئێران پێنجەمین کێبەرکێیەکانی جۆدۆی خەڵاتی گەورە کە لە ڕۆژی هەینی بە ئامادە بوونی 345 وڵات بە میوانداریەتی " هوهات "ی چینی دەسپێکراوە سەعیدمەلایی لە کێشی 81 کیلوگرامدا نوێنەری گورجێستانی بە ئیمتیازی ئایپون شکست دا . نوێنەری جودوی ئێران لە درێژەدا جودوکاری میسری شکست دا چووە قوناغی بەرلە کۆتایی . مەلایی لەو قوناغەدا " ئوگان باتارا "ی لە موغولستان شکست دا و گەیشتە فیناڵ