ڕەزایی: ئێران لە پرسی بەرەڤانی و ئاسایشت دا بە قۆناغێک لە بەرپەرچ دانەوە گەییشتووە کە ھەتا ئێستا نمونەی نەبووە
سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە پیلانی دوژمنان دژی کۆماری ئیسلامی بووەتە ھۆی پێشکەوتنی وڵات، پێی داگرت:ئێران لە پرسی بەرەڤانی و ئاسایشت دا بە قۆناغێک لە بەرپەرچ دانەوە گەییشتووە کە ھەتا ئێستا نمونەی نەبووە.
«موحسین ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکییەکان بە تەواوی ئاگایان لە توانایی سەربازیی ئێرانە، وتیشی: ئەمریکییەکان دەزانن کە ئەگەر بچوکترین ھەنگاوی سەربازی ھەڵگرن، تەواوی ناوچەکە گڕ دەگرێ و ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ھیچیان لێ نامێنێتەوە.
سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا بەرگەی قورسایی و تێچوی ڕووداوی تازەی بەدەر لە سنوورەکانی خۆی نییە، وتیشی: ئەمریکییەکان بە نزیکەی ٢٢ ھەزار ملیارد قەرزو ھەبوونی چل ملوێن دەستکورت، لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لە لاوازترین دۆخی خۆیاندان.
«موحسین ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران ھەروەھا ئاماژەی کردە گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران و وتیشی: ئێران بە یکگرتن، برایەتی و چالاک کردنی ئابووریی خۆڕاگرانە، نەک ھەر ئەمریکییەکان دەبەزێنێ، بەڵکو دەستی بە قۆناغی بەرپەرچ دانەوەی ئابووریش دەگات.
«موحسین ڕەزایی» وتیشی:داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا با بزانێ ئەو گوشارانەی دژی ئێرانی لە سەری گران دەکەوێ و گەلی ئێران قەت لە ھەمبەر ئەم گوشارانە بە چۆکدا نایەت.
«موحسین ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران ئاماژەی کردە پرسی ڕێککەوتنی بەرجامیش و وتی: ئەگەر بێتوو ئەورووپییەکان لە کۆتایی مۆڵەتە شەست ڕۆژەکەی ئێران بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن، ئێرانیش ھەنگاوێکی دیکە ھەڵدەگرێت.